لەسەر داوای توركیا ئیسرائیل رێگە بە ژمارەیەك هاووڵاتی دەدات غەزە جێ بهێڵن
نوچە نێت
رۆژی دووشەممە (2025/10/20) ماڵپیەڕی (میسری لیەوم) بڵاوی كردەوە، پێگەی میدل ئیست ئای ئاشكرای كردووە، كە رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل كردووە رێگە بە ژمارەیەك هاووڵاتی لە كەرتی غەزە بدەن بەرەو توركیا بگەڕێنەوە، لەو ژمارەیە (14) كەس توركن، هەروەها (40) كەس كەسانی نزیك لە هاووڵاتیانی توركن، كە بە گوێرەی رێككەوتنی دووقۆڵی ئیسرائیل و توركیا رێگەیان پێدراوە، ماڵپەڕەكە ئاشكرای كردووە، ئەو رێككەوتنە لەدوای راگرتنی جەنگی غەزە بووە، كە توركی رۆڵی نێوەندگیری لە هێنانی حەماس بۆ سەر مێزی گفتوگۆ هەبوو.
ماڵپەڕەكە ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەو بڕیارەی ئیسرائیل بۆ رێگەدان بە كەسانی نزیك لە ئیسماعیل هەنییە جێگەی تێڕامانە، چونكە پێشتر سوپای ئەو وڵاتە سێ كوڕ و چوار نەوەی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماسی لە غەزە كردۆتە ئامانج، سەبارەت بە كاریگەرییەكانش چەند سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕەكەیان راگەیاندووە، ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل بیركردنەوەیە لە هەنگاوی پێچەوانەیە، ئامانجەكەش هێوركردنەوەی دۆخەكە لەگەڵ ئەنقەرەكە، كە لە وەڵامێكی ئەرێنی خواستە دیپلۆماسییەكانی توركیای داوەتەوە.
ماڵپەڕی میدل ئیست ئای ئاماژە بەوەش دەكات، كە لەو كاتەوەی جەنگی غەزە راستاوە دەزگا راگەیاندنەكانی ئیسرائیل گوتاریان بەرانبەر سەركردایەتی توركیا هێورتر بۆتەوە، لە لایەكی دیكەوە ماڵپەڕی وای نێتی ئیسرائیلی ستایشی رۆڵی ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا و هاوسۆزی لەگەڵ بارمتەكان و هەوڵەكانی بۆ نوێكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەكات.
رۆژنامەی بن كاسبیت، نووسەری ئیسرائیلی دەڵێت، زمانی رەخنەگرانەی ئەردۆغان بەرانبەر ئیسرائیل زۆر توندە، ناوەندە ئەمنییە ئیسرائیلییەكان، پێیانوایە هاكان فیدان، كە بە جێگرەوەی ئەردۆغان ناسراوە پراگماتیترە.
لە لایەكی دیكەوە بەگوێرەی رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ئۆرییل لین، سەرۆكی ژووری بازرگانی ئیسرائیل، هانی دەسەڵاتدارانی داوە ئاشتەوایی لەگەڵ ئەنقەرە بكەن.
لین دەشڵێت، توركیا دوژمنی ئیسرائیل نییە، ئێمە پەیوەندی بارزگانی و ئابووری گەشتیاری بەرهەمداری ساڵانێكی درێژمان هەیە، پێویستە سیاسەتی ئیسرائیل لەسەر بنەمای حەكیمانە بێت، نەك دەركەوتنی منداڵانە، لین ستایشی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەكات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خۆی، جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، یەكێك لە بژاردە سیاسییەكانی دەرەوەی ئیسرائیل، ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیلە.
سەرۆكی ژووری بارزگانی ئیسرائیل، جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا بۆ سەقامگیری ناوچەیی و بەهێزكردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی ئیسرائیل كارێكی پێویستە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment