بۆ یەکەم جار ژنێک بووە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

پەرلەمانی ژاپۆن بە (237) دەنگ لە (465) دەنگی ئەندامانی، سەنای تاکائیچی تەمەن (64) ساڵەی وەک یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەت لە مێژووی ئەم وڵاتەدا هەڵبژارد، چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە ژیانی هاووڵاتییاندا بکرێت.

ئەمرۆ سێشەممە (2025/10/21) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەنای تاکائیچی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد و توانی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێت و ببێتە یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ئافرەت لە ژاپۆن لە کاتێکدا ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی چەندین سەختی جیاواز دەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان سەرۆک وەزیرانی نوێی ژاپۆن دووچاری چەندین ئاڵەنگاری ناوخۆیی و دەرەکی دەبێتەوە و پێویستە بەسەریاندا زاڵ بێت و ڕووبەڕوویان ببێتەوە وەک گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتییان بە پارتەکەی و پشتیوانی کردنیان لە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکەیان یاخود پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا کە دەبێت هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە. 

کێبڕکێیەکی بەهێز هەبوو بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەنای تاکائیچی، کاندیدێکی بەهێز بوو بۆ بوون بە یەکەم ئافرەت کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن وەربگرێت لە مێژووی ئەم وڵاتە، تاکائیچی ڕایگەیاندبوو، "سەردەمێکی نوێ لە مێژووی وڵات دەست پێدەکات".

لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا سەنای تاکائیچی دووپاتی کردەوە، "هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان، سەرکەوتن بەسەر قەیرانەکان و باشترکردن و پێداچوونەوە بو سیاسەتی وڵات، ژمارەیەکی زۆر کارکردن بەڕێوەیە، شکۆ بۆ پارتی دیموکراتی لیبراڵ دەگەڕێندرێتەوە دوای ئەم هەمووە قەیرانەی کە تووشی وڵات و پارتەکە هات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین