وەزارەتی ناوخۆیی عێراق: بکوژانی كاندیدەكەی لیستی هاوپەیمانی سیادە دەستگیرکران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: ژیوار سەلكە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە  ڕاگەیێندراوێكدا ئاشکرای دەکات، پێنج  کەس  بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، هەروەها بەربژێر بۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاپەیمانی سیادە دەستگیرکراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

ئەمرۆ چوارشەمە (22/10/2025) وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە کە تیادا هاتووە، "لە ئەنجامی  ئۆپەراسیۆنێکی وردی هاوبەش، پێنچ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە لە کەیسی کوشتنی سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا تێوەگلاون."

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی روونکردۆتەوە، "ئۆپەراسیۆنەکە لە ژێر فەرمانی دادوەری بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران ئەنجامدراوە، هەروەها هەوڵە بەردەوام و چڕەکانی لێکۆڵینەوە مەیدانیەکان و هەواڵگرییەکان بوونە هۆی دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتباران بە سەرکەوتوویی و دەستگیرکران."

لە ڕاگەیێندراوەكەدا دووپاتی دەكاتەوە کە،"لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لە ژێر چاودێریی دادوەر، هەروەها دوای تەواو بوونی رێکارە یاساییەکان ڕاستییەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکرێت."

جێگەی ئاماژە پێدانە سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و هاوکات بەربژێر لە سەر لیستی هاوپەیمانی سیادە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لە (15/10/ 2025) لە قەزای تارمییە لە باکووری بەغدا بە هۆکارێکی نادیار تیرۆرکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین