ناکۆکییەکانی نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشوور قووڵتر دەبێتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/10/22) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور دەڵێت، "پێش ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی وڵاتانی تر لە کۆریای باشوور کۆببنەوە یەکەم تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی لە ماوەی پێنج مانگدا ئەنجامدەدات".
لە بەرامبەردا، سوپای کۆریای باشوور ڕایدەگەیێنێت، "چەندین مووشەکی بالیستیکی کورت مەودا لە ناوچەیەکی باشووری پیۆنگیانگ هەڵدراون و زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە". هاوکات سوپای ئەم وڵاتە دووپاتی دەکاتەوە، "ئەمەریکا هاوپەیمانی سەربازی گرنگ و لە پێشینەیە، ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەنگاوێکی کۆریای باکوور".
لە ماوەی دوو خولی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا یەکەمین سەردانی بۆ ئاسیا ئەنجامبدات و سەردانی مالیزیا دەکات بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناوچەیی، دوای ئەوە سەردانی ژاپۆن دەکات و دواتر بەرەو کۆریای باشوور دەڕوات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و پاسیفیک کە ساڵانە بۆ هاندانی یەکخستنی ئابووری و بازرگانی ئەنجام دەدرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment