گەورەترین گرێبەستی هەناردەکردنی فڕۆکە لە مێژووی سویددا واژۆ کرا
نوچە نێت: هێلان مزەفەر
ئەمرۆ پێنجشەممە (23\10\2025) ئولف کریستێرسن، سەرۆک وەزیرانی سوێد و زیلینسکی سەرۆكی ئۆكراینا لە شاری لینشۆپینگ لە باشووری سوێد کۆبوونەوە، پاشان سەردانی کۆمپانیای ساب (SAAB)ـیان کرد، کە دروستکەری فڕۆکەی جەنگیی (JAS 39 Gripen)، فڕۆکەی چاودێریی، سیستمی مووشەکی و چەکی دژە تانکی پیادەیە، دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو، سەرۆک وەزیرانی سوید گوتی، "رێگەیەکی دوورودرێژمان لەپێشە ئێمەبەتەواوی لەوە تێدەگەین؛بەڵام لە ئەمڕۆوە، بۆ دابینکردنی ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی گریپن بۆ ئۆکراینا،ئێمە پابەندین بە لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەگەرەکان".
سەرۆكی ئۆكراینا لە گۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ئاماژەی بەوە دا، "دەستکراوە بە رێکارەکانی وەرگرتنی گریپن، چاوەڕوانین نزیکەی (100) فڕۆکەی لەو جۆرە لە گرێبەستی داهاتوو بەدەست بهێنین"، هەروەها ڕایگەیاندن ئامانجی ئۆکرانیایە لە ساڵی داهاتوودا فرۆکەی گریپنی سویدی وەربگرێت و بۆ سوپای ئۆکرانیا،گریپن خالی لەپێشینەیە.
سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند، رەنگە لە ڕێگەی سامانە بلۆککراوەکانی رووسیا کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستی بەسەردا گیراوە، لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانەوە پارەدارکردنی گرێبەستەکە بکرێت. جەختیکردەوە کە هێشتان کاری زۆر ماوە.
سەبارەت بە گرێبەستەكەی سوید و ئۆكراینا جەستن بڕۆکن، شارەزایی لە جەنگ دەڵێت، ئەم گرێبەستانە ئەوە نیشان دەدات کە ئۆکرانیا بۆ هێزی ئاسمانی دوای جەنگ بیر لە پلانی درێژخایەن دەکاتەوە، نەک چارەسەرێک بۆ پێداویستییە دەستبەجێکانی جەنگ.
گریپن فڕۆکەیێکی جەنگی سووک و تاکە بزوێنەری فرە ڕۆلی سەروو دەنگیە لەلایەن کۆمپانیایی فڕۆکەوانی و بەرگری سویدی دروستکراوە، پێشتر فڕۆکەوانانی ئۆکراینی لە سوێد بوون بۆ تاقیکردنەوەی گریپن و ئاسانکردنی ئەگەری ناردنی فڕۆکەکان، کە بەراورد بە فڕۆکەکانی وەک ئێف 35ـی ئەمریکی، بژاردەیەکی بەهێز و تاڕادەیەک کەم تێچوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment