شاندی ئیمراڵی بۆ جاری سێیەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/10/2025) ڕۆژنامەی (جمهوریەت)ی تورکی بڵاویکردەوە، "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان، رۆژی 28ی ئەم مانگە لەگەڵ پەروین بوڵدان و میدحەت سانکار، ئەندامانی شاندی ئیمرالی کۆدەبێتەوە." لەم بارەیەوە گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی گروپی پارتی یەكسانی و دیموکراتی (دەم پارتی) ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە سەرۆک کۆمار "پلانێکی لەو شێوەی هەیە، بەڵام زانییارییەکان وردتر دەبێت ئەگەر شاندی ئیمڕاڵی یان نوسینگەی ڕۆژنامەوانی" ڕایبگەیێنێت.
ڕۆژنامەی جمهوریەت دەشڵێت، ئەو کۆبوونەوەیەی کە لە "ڕۆژی 10ی نیسانی ئەمساڵ" لە نێوانی شاندی ئیمراڵی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو؛ بە کۆبوونەوەیەکی "مێژوویی ناوبرا، بەو پێیەی یەکەم کۆبونەوە بوو لە ماوەی 13 ساڵى رابردوو" لە نێوان ئەو دوولایەنە کرابوو. شاندی ئیمڕالی "پێکهاتبوون لە: پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان، سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی کۆچکردووی پەرلەمانی تورکیا" لە بێشتەپە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان کۆبوونەوەی دووەمی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان لە "7ی تەمموز لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو" کە تێیدا "پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمان و میدحەت سانجار پەرلەمانتاری پارتی شانلی ئورفا" لە شاندی ئیمڕالی و "هەریەك لە ئافکان ئاڵا، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان و ئیبراهیم کالین، بەڕێوەبەری هەواڵگری توركیا" لە حکومەتی تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment