ئیسرائیل هێرشیکردە سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لە ناوچەکانی باکووری لوبنان بەهۆی ئەوەی پێگەکان دژی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بەکارهێندرابوون".

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/10/23) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین پێگەی حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج لە نێویاندا شوێنی جیاوازی مەشق و ڕاهێنانی چەکدارانی حیزبوڵڵا بوون".

وتەبێژەکە دووپاتی دەکاتەوە، "حیزبوڵڵا ئامانجییەتی هەنگاوەکانی چرتر بکاتەوە دژی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و بۆ ئەم مەبەستە کەمپە جیاوازەکانی بۆ مەشق پێکردنی چەکداران بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت".

بە گوتەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و هێرشی زیاتر بۆ شوێنی بەرهەمهێنانی مووشەک و ژێرخانی سەربازییەکانی حیزبوڵڵا ئەنجام دەدات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین