شابەندەر: دیاریكردنی نوێنەری ترەمپ لە عێراق مایهی دڵخۆشییه و دۆستی گرووپه چهكدارهكانه
نوچەنێت: هیوا جاسم
ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/10/2025) عیزەت شابەندەر، راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق له میانی چاوپێكهوتنێكدا باسی لهوهكردوه، مارک ساڤایا، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە عێراق كه تازه ئهركهكهی پێسپێردراوه "دۆستی" گروپه چەکدارەکانه و پێشتر لهبارهی ئازادكردنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ، لێكۆڵهری ڕوسی- ئیسرائیلیی دانوستانی لەگەڵ كردوون، محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانیش بههاتنی مارک ساڤایا وهك نوێنەری دۆناڵد ترەمپ "دڵخۆش و ئاسودهیه".
دەشڵێت، "دانانی نێردەیەكی ئەمەریکیی بۆ عێراق نیشانەی باشبوونی دۆخ و پەیوەندیی نێوان هەردوولایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەى نێردەكە دۆستی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانە و ئاسودەیە بە هاتنی و ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی دڵنیاکەرەوە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمەریکا، ههرچهنده ئەمەریکا بە بیرکردنەوەی ئیسرائیلییەوە سەیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە پێش بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراقدایە".
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبیش، عیزەت شابەندەر هۆشداریدا له ههڵوهشاندنهوهی حهشدی شهعبی و وتی، "هەر حکومەتێک هێزەکانی حهشدی شهعبی هەڵبوەشێنێتەوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا دهڕوخێت، واشنتن بڕوای بەوە هەیە کە هێزەکانی حهشدی شهعبی مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی دروست ناکەن، بهڵام هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حهشدیی شهعبی داوایەکی ئیسرائیلە، نەک داوایەکی ئەمەریکا".
سەبارەت بە بەشدارییكردنی خەڵكی عێراق لە پرۆسەی دەنگدان دەڵێت، "سیاسیەكانی شیعە فێڵیان لە دەنگدەرانیان كردوه بە لەخۆدان (لطمیات) و عەباس، و حسێن، 96%ی سوننەکانیش دەنگ بەوانە دەدەن كە پارەی زیاتریان دەداتێ و تائێستاش متمانە كردنیان بە سوننە لا دروست نەبووە".
شابەندەر، كە پەیوەندییەكی نزیكی هەیە لەگەڵ ئەحمەد شەرعى سەرۆكی سوریا، لەبارەی پێشهاتەكانی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەدا: "رەنگە رژێمی ئەحمەد شەرع هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران بكات، يان رەنگە لەرێگەی روسیاوە سوپای سوریا بونیاد بنێتەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment