دەوڵەت باخچەلی بۆچی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی گوتووە تورکیە

نوچەنێت

لەدوای ئەوەی سەرۆکی مەهەپە وەڵامی ڕەخنەکانی لایەنە سیاسیەکان دەداتەوە کە ئاراستەی کرابوو بۆچی بە ئۆجەلانی گوتووە "سەرکردەی دامەزرێنەر" و دەڵێت، "لێرەدا کەس نادۆرێت یان سەرناکەوێ، پرۆسەی ئاشتی بە باشی بەرەوپێشەوەدەچێت، ئەوەی سەردەکەوێت کۆماری تورکیایە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/10/23) ماڵپەڕی (هاڵک) بڵاویکردەوە، لەدوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی دەوڵەت باخچەلی کە بەیەکێک لە دامەزرێنەری پرۆسەکە دادەنرێت  بەرامبەر بە پرسی کورد زۆر نەرمیی دەنوێنێت، ئەمەش بۆتە جێگەی گومان لای هەندیك لایەنی سیاسی تورکیا بەتایبەت پێشنیاری دانانی دوو جێگیر بۆ سەرۆک کۆمار کە یەکێکیان کورد و ئەوەی دیکەیان عەلەوی، هەروەها ناونانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە بە "سەرکردەی دامەزرێنەر" رەخنەی زیاتری ئاراستەکرا.

لە وەڵامی ئەم هەموو رەخنانە سەرۆکی گشتی مەهەپە لە بەرنامەیەکدا وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، "ئەگەر لەنێوان دووخاڵدا خەتێکی ڕاست کێشرا هەموو شتێک بە ڕوونی لێیتێدەگەین، ئەگەر لە پرۆسەی ئاشتیدا زمانێکی زبر بەکاربهێنین، لەنێوان خاڵەکاندا هێلێکی خراپ دەردەکەوێت، ئەو کات بەسەختی دەتوانین بگەین بە ئامانجەکەمان. هەربۆیەش "سەرکردەی دامەزرێنەر" بۆیە بەکارمهێنا، لە پرۆسەکەدا هیچ لایەنێک نادۆرێت یان سەرناکەوێت، پرۆسەکە بە جوانی بەرەوپێشوەدەچێت لێرەدا کۆماری تورکیا سەردەکەوێت. "

سەبارەت بە پێشنیاری دانانی جێگری سەرۆک کۆمار کە یەکێکیان کورد و ئەوەی دیکەیان عەلەوی بێت دەڵێت، "من پێشنیاری جێگرێکی کورد و عەلەویم بۆ سەرۆکی داهاتووی تورکیا کردووە، ئامانج لێرە هیچ بەربەستێک لەمەدا نییە، بەلایەنی کورد و عەلویمان گوتووە با کاندیدێک بۆ خۆیان دیاری بکەن، ئەگەر هاتوو توانیان لە (%51) دەنگی پێویست بەدەست بهێنن ئەوکات دەتوانێت ببێت بە جێگری سەرۆک هەموو کەس دەتوانێت خۆی کاندید بکات بەڵام ئەو پێشنیارانەم کاریگەی بەسەر هەندێک لە هاورێکانمان دروست کرد."

جێگەی ئاماژە پێدانە، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و بانگەوازی ئۆجەلان بۆ چەکدانان و  هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوی پەکەکە دەستیپێکرد، لە ئێستادا کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە بەرەوپیشوەچوونی پرۆسەکە دامەزراوە و چەندین کۆبوونەوە سەبارەت بە پرسی کورد لە تورکیا ئەنجامدراوە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی لەنێوان تورک و کورد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین