ئاكپارتی شەقامێكی مێردین بەناوی ئەحمەد كایا دەكات کولتوور

نوچەنێت: ئیسماعیل تەها

شارەوانییەکی ئاکپارتی لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان ناوى شەقامێکی شارەوانییەکەی بۆ شەقامی ئەحمەد کایا، هونەرمەندی ناوداری کورد دەگۆڕی.

ڕۆژی هەینی (2025/10/24) شارەوانی مێردین  لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "ئێمە زۆر دڵخۆشین بە هێشتنەوەی ناوی ئەحمەد کایا لە شارۆچکەکەماندا، کە بە هونەر و دەنگییەوە ئیلهامی بە ملیۆنان کەس بەخشیوە."

لە راگەیێندراوەكە  ئاماژەی بەوە داوە، گۆڕینی ناوی ئەو شەقامە بە بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی بووە، كە تیایدا شارەوانیی شارۆچکەی میدیاد کە لەلایەن ئاکپارتییەوە بەڕێوەدەبردرێت، ناوی شەقامی مەزارلیک/1ی گۆڕی بۆ "شەقامی ئەحمەد کایا". 

 ئەحمەد کایا هونەرمەندی ناوداری کورد لە شوباتی 1999 کاتێک خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی ساڵی پێ بەخشرا، رایگەیاند، لە ئەلبوومی داھاتوویدا گۆرانییەك بە زمانی کوردی دەچڕێ، ئەوەش ژیانی کایای بە تەواوەتی گۆڕی، دواتر  دادگای تورکیا لە 30ـی نیسانی هەمان ساڵ بە تۆمەتی ناپاكی بەرامبەر بە نیشتمان داوای 10 ساڵ بەندکردنی ئەحمەد کایای کرد. 

 بەهۆی گوشارەکانی حكومەتی توركیا لەسەری، ئەحمەد کایا تورکیای جێهێشت و لە 16ـی تشرینی دووەمی 2000 لە پاریس کۆچی دواییکرد و هەر لەوێ لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس بە خاک سپێردرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین