سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ناوەڕۆكی کۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور دەڵێت، "پەیوەندییەکی نایاب هەیە لە نێوانماندا، ئەگەری زۆرە کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەین".

ڕۆژی شەممە (2025/10/25) ماڵپەڕی (newsweek) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا سەردانێکی فەرمی بۆ ئاسیا ئەنجامدا، پێش بەڕێکەوتنی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا ئارەزووی خۆی دەربڕی، "بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ سەرۆکی کۆریای بەکوور و پێشتریش بە کەسێکی زیرەک ناویبردبوو". سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، "کۆبوونەوەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەسەر بەرنامەی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور".

تاوەکو ئێستا واشنتۆن و پیۆنگیانگ هیچ پلانێکیان بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکان پێش لووتکەی ئاسیا-پاسیفیک نیشان نەداوە. ترەمپ لە (2019) سەردانی کۆریای باشوور کرد و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو سەردانی سنووری کۆریای باکووری کرد، لەگەڵ کیم جۆنگ ئوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا وەک هەنگاوێک بۆ زیندووکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات.

دوای دووبارە بوونەوەی بە سەرۆکی ئەمەریکا، ترەمپ بە سەردانێکی پێنج رۆژەی فەرمی گەشتێکی دەستپێکرد بۆ وڵاتانی مالیزیا، ژاپۆن و کۆریای باشوور و خواستی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور نیشاندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین