هێڵی ئاسمانی ئەمەریکی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل دەست پێدەکاتەوە
نوچەنێت
ڕۆژی یەکشەممە (2025/10/26) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نیوان ئیسرائیل و چەکدارانی فەڵەستین لەسەر پێشنیاری دۆناڵد ترەمۆ، سەرۆکی ئەمەریکا زۆرێک لە هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان گەشتەکانیان بۆ تەلئەبیب دەستپێکردووەتەوە. هێڵی ئاسمانی بەریتانیا، ئیبیریا و سویسرا بڕیارە لەم هەفتەیەدا گەشتەکان دەستپێبکەنەوە. هێڵی ئاسمانی ئەمەریکی دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە و دەبێتە پێنجەم هێڵی ئاسمانی کە گەشتی بێ وەستان لە ئەمەریکاوە بۆ ئیسرائیل ئەنجام بدات.
بەگوێرەی دەزگای فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل، هاتووچۆی گەشتیاران تەنیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن نزیک تەلئەبیب لە ماوەی (9) مانگی یەکەمی ساڵی (2025) دا (25٪) زیادی کردووە و (13.6) ملیۆن گەشتیار گەشتیان کردووە.
هاوکات لە دوایین پێشهاتدا هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هێرشێکی ئامانجداریان لە ناوەڕاستی غەززە ئەنجامداوە و ئەندامێکی جیهادی ئیسلامی کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەردا چەکدارانی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕەتیکردەوە هێرشێکی لەم شێوەیە ئەنجام درابێت".
(7)ـی تشرینی یەکەمی (2023) چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل، بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لە هەردوولا کەوتەوە و هاووڵاتییان زەرەرمەندی یەکەم بوون. چەندین هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە و گەشتیارێکی زۆر دووچاری سەختی گەشتکردن، دواکەوتن و دواخستنی گەشتەکانیان بوونەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment