ترەمپ کۆتایی بە جەنگێكی دیكە هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە کوالامپوری پایتەختی مالیزیا سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا بوو و تیایدا گووتی، "کۆتایی بە جەنگێکی تر هات"، هەردووڵاتیش بەڵێنیان داوە چەکی قورسەكانیان لە شوێنە ناکۆکەکان بکشێننەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (2025/10/26) ماڵبەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "لە ئیدارەکەمدا جەنگێکی تر کۆتایی پێ هات، سەرکەوتوو بووین لە کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا. پیرۆزبایی لە سەرکردەکانی هەردوو وڵات دەکەم بۆ ڕێککەوتننامەی ئاشتی، ئامانجی ئێمە وەستاندنی جەنگەکان و بەهێزکردنی ڕێڕەوی ئاشتی و خۆشگوزەرانییە".

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، "ڕۆژێکی گرنگە بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و هەنگاوێکی گەورەیە، ترەمپ سەرۆک وەزیرانی هەردوو وڵاتی بە کەسایەتی مێژوویی ناوبرد". هاوکات ڕاشیگەیاند، "بەهۆی ڕێککەوتنەکەوە هاووڵاتییان و وڵاتان ڕزگاریان دەبێت لە ناکۆکییەکان".

بە گوێرەی زانیارییەکان رێککەوتنامە نوێیەکەی نێوان ئەم دوو وڵاتە پێشکەوتنێکی بەرچاوی دەبێت و ئارامی دەگەڕێنێتەوە بەهۆی ئەوەی هەردوو وڵات بڕیاریان داوە چەکی قورس لە شوێنە جوگرافییە ناکۆکەکان بکشێننەوە و تیمێکی چاودێری کاتی پێکبهێنن بۆ چاودێریکردنی بارودۆخەکە. هاوکات پلانیان داناوە بۆ دامەزراندنی هێزێکی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی هەر هەنگاوێکی کە نائارامی و نائاسایشی بەدواوە بێت. دیپلۆماتکارانی تایلەند ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە بەشداری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەردەوامی ئەم ڕێککەوتنە. 

ڕێککەوتننامەی ئاشتی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا لە نێوان سەرۆک وەزیرانی تایلەند، سەرۆک وەزیرانی کەمبۆدیا واژۆ کرا لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەردانی کوالامپوری کردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین