نازناوی زانستی (زانای گەورە)ـی میراتی نیشتیمانی بەخشرایە عبدولرەقیب یوسف
نوچە نێت: تایبەت
ڕۆژی دووشەممە (27/10/2025) عبدولرەقیب یوس سیمینارێكی سەبارەت بە دوایین هەوڵ و دەستڕاگەیشتنەکانی بە تایبەت بە زانستی شوێنەوارناسی و ئاشکراکردنی چەند زانیارییەکی نوێ سەبارەت بە دوو پڕۆژەی شوێنەواری گەورەی پەرجووئاسا، پێشكەشكرد، لە هەمانکاتدا چەندین وێنەخرانەڕوو، کە لە نیوان زەریای ئەتڵەسی و یاباندا دۆزراونەتەوە، تا ئێستا لەسەر ئاستی جیهانی شرۆڤەیەکی زانستیان بۆ نەکراوە.
دواتر لە پای کار و خزمەتەکانی ناوبراو بە مێژوو و شوێنەوارناسی نازناوی زانستی(زانای گەورە)ی میراتی نیشتیمانی و خەڵاتی زێڕین بەخشرایە مامۆستا عبدولرەقیب یوسف.
د. موحسین ئەدیب بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچە نێتی ڕاگەیاند، ''بەڕێوەچوونی ئەم چالاکیەی ئەمڕۆ بەهۆی خزمەتە باڵا و بەرچاوەکانی مامۆستا عبدولرەقیب یوسف بە مێژوو، شوێنەوار ناسی ، وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان نازناوی زانستی زانای گەورەی میراتی نیشیمانیمان پێ بەخشی، هاوکات خەڵاتی زێڕین درا لە یەخەی مامۆستا، لە هەمانکاتدا لە سیمینارەکەدا نهێنی ملێونان وێنە خرایە ڕوو کە سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا، چونکە هەتا ئێستە لەسەر ئاستی جیهانی هیچ لێکدانەوەیەکی زانستیان بۆ نەکراوە، کە ئەم وێنا چین، بۆچی لەوێدان؟! بەواتایەکی تر ئاشکراکردنی بابەتێکی جیهانیە''.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment