بوومەلەزە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا زیانی ماددی و گیانی زۆری لێکەوتەوە تورکیە

نوچەنێت

چەند بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شەوی ڕابردووەوە شارەکانی تورکیای گرتۆتەوە و تاوەکو ئێستاشبەردەوامە، بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئافاد، بوومەلەرزەی یەکەم لە شاری باڵکئەسیر بە گوڕی (6.1) ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ باڵەخانەی بەرز ڕووخاوە و چەندی دیکەش زیانی بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/10/28) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و چەندین شاری تورکیای گرتۆتەوە لە ئەستەنبۆڵ و مانیسا و ئیزمیر و ئایدنیش پارێزگاکانی دەروروبەری هەستیپێکراوە و ئەمڕۆ چەند بوومەزرەی دیکە بەگوڕی جیاواز شارەکانی دیکەی گرتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)، بوومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی (6.1) بووە و بە قوڵایی (5.99) کیلۆمەتر لە شاری سندیرگی باڵکئەسیر ڕوویداوە، بەهۆی بەردەوامی بوومەلەرزەکان کە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆش بەردەوام بوو قوتابخانەی چەند شارێک داخرا و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای هاووڵاتیانی ئەو شارانە دروست کردووە.

سەبارەت بە زیانەکانی بوومەلەرزەکە، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام بەداخەوە (26) کەس بە سوکی بریندار بوونەوە و بەهۆی  بەهێزی گوڕی بوومەلەرزەکە سێ باڵەخانەی بەرز ڕووخاوە و هەروەها چەند باڵەخانە و دوکانێکیش زیانیان بەرکەوتووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین