ناتەنیاهو زانیاری نوێ لەسەر گەڕاندنەوەی تەرمەکان ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئەو تەرمانەی لەلایەن حەماسەوە گەڕێندراونەتەوە بەشێک لە پارچەی تەرمەکانی پێشووترن". هاوکات حەماس ئاماژە بە قورسی دەرهێنانی تەرمەکان دەکات.

ڕۆژی سێشەممە (2025/10/28) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "هەندێک لەو تەرمانەی کە حەماس لە غەززە دەیگەڕێنێتەوە پارچەی تەرمەکانی پێشووترن کە لە قۆناغەکانی پێشوو بۆ ئیسرائیل نێردراونەتەوە". ناتەنیاهوو ئەم هەنگاوە بە، "پێشێلکارییەکی ئاشکرا و شکاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست وەسف دەکات".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت، "دوێنێ شەو تەرمێک ڕادەستکراوەتەوە کە پارچەی تەرمێک بووە کە پێش دوو ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە دۆزرابووەوە دواتر گەڕێندرابووەوە بۆ ئیسرائیل".

بە گوێرەی زانیارییەکان، سوپای ئیسرائیل تەرمی (51) بارمتەی لە ماوەی دوو ساڵی جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە ناوچە کەناراوییەکان دۆزیوەتەوە.

دوای ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لەسەر گەڕاندنەوەی تەرمەکان، حەماس ڕایدەگەیێنێت، "بەهۆی وێرانکارییە زۆرەکانی غەززەوە دۆزینەوەی تەرمەکان کارێکی ئاسان نییە". لە بەرامبەردا ئیسرائیل دەڵێت، "حەماس بە مەبەست گەڕاندنەوەی تەرمەکان دوادەخات". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین