جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستپێدەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جارێکی تر جەنگی نێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەست پێدەکاتەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمان بە سوپای وڵاتەکەی دەكات جارێکی تر بە توندی هێرش بكەنەوە سەر غەززە و هێڕشیان کرد، سەرۆکی ئەمەریکاش دەڵێت، "ئاگربەست بەردەوامە".

ڕۆژی چوارشەممە (2025/10/29) ماڵپەڕی (نیویۆرک تایمز) بڵاویکردەوە، بنیامین ناتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "چەکدارانی حەماس ڕێککەوتنیان شکاندووە و ئامانجیان کۆتایی هاتنی جەنگ نییە، هاوکات  فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كردووە بە هێزەوە هێرش بكەنە سەر كەرتی غەززە و جەنگ بەردەوام بێت بەهۆی ئەوەی حەماس بە بیانووی جیاواز تەرمەکانی لەکاتی خۆیدا ڕادەست نەکردووە". لە راگەیەنراوێكدا نووسینگەی بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی هەنگاوەکە دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، "دوای ئەوەی کۆبوونەوە و گفتوگۆی ئەمنی جیاواز و بەردەوام کرا بنیامین ناتەنیاهو فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل كرد راستەوخۆ بە هێزەوە دەست بە هێرشەكان بۆ سەر غەززە بكەنەوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنێ سێشەممە بڕیار بوو چەکدارانی حەماس تەرمێكی دیكە ڕادەستی ئیسرائیل بكاتەوە، بەڵام دوایخست و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل حەماس بە نەگەڕاندنەوەی تەرمەکان تۆمەتبار دەکات و لە بەرامبەردا چەکدارانی حەماس دەڵێن، "بەهۆی سەختی شوێنەکان لە غەززە و هەنگاوەکانی ئیسرائیل گەڕاندنەوەی تەرمەکان دوادەکەوێت".

چەکدارانی حەماس دەشڵێن، "ئیسرائیلیبە پێشێلكردنی رێككەوتنەكان تۆمەتبارە و هەر پەرەسەندنێك لەلایەن ئەم وڵاتەوە دەبێتە رێگر لەبەردەم بەردەوامی پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمەکان و پابەندبوون بە ئاگربەستی نیوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس".

مانگی ئەیلوولی (2025)  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیاری پلانێکی کرد سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس،لە رۆژی (11)ی ئەم مانگەوە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە نێوەندگیری ئەمریكا و بەشێك لەوڵاتانی عەرەبی، ئاگربەستیان لە غەززە راگەیاند و بە فەرمی جەنگی زیاتر لە دوو ساڵی نێوانیان وەستا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین