لایەنە سیاسییەکانی تورکیا پێشوازی لە کشانەوەی پەکەکە دەکەن
نوچەنێت
لە چوارچێوەی پابەندبوون بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پرۆسەی تورکیایەکی بی تیرۆر وەک ئەوەی حکومەتی تورکیا ناوی دەبات لە (26)ـی تشرینی یەکەم لە قەندیل بە بەشداری (25) ئەندام بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەکە بۆ جاری دووەم لە رێورەسمێکدا پەکەکە کشانەوەی هێزەکانی لە تورکیا راگەیاند.
لەدوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیێندراوەکەی پەکەکە یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی گوتی، وەک وەزارەتی دەرەوە لەم هەفتەیەدا دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەکە و کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە کۆبوونەوەکە باس دەکەین و نەخشە ڕێگای بەهێز بۆ پتەوکردنی برایەتی کورد و تورک دەخەینەڕوو.
عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی لەدوای ڕاگەیێندراوەکەی پەکەکە گوتی، "هەنگاوێکی مێژووییە و پێویستە بە ئاگادارییەوە هەڵسوکەوت بکرێت بۆ پاراستنی پرۆسەکە و ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی کۆنکرێتی بەرەوپێشوەچوونی نەخشەی تورکیایەکی بێ تیرۆرە، پێگومان چەکدانان و کشانەوەی پەکەکە دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی گەیشتن بە ئامانجەکەمان."
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان رایگەیاند، "هێمای سەرهەڵدانی بڕایەتی کورد و تورکە، کۆتایی هاتنی یەکجارەکی پەکەکە بەهارێکی هەمیشەیی بۆ وڵاتەکەمان دەهێنێت و دەبێتە دەرفەتێکی زێرین و ئەرێنی بۆ ناوچەکەمان."
هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەبارەت بە کشانەوەی پەکەکە لە ناوخاکی تورکیا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و دەڵێن، پێویستە بەزووترین کات دەوڵەت هەنگاوی یاسایی و سیاسی و گواستنەوە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی بنێت و ئێستا کاتی هەنگاوی کردەییە.
تونجەر بەکرهان ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهیوایەکی زۆرەوە گەیشتوینەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە و کشانەوەی پەکەکە پێشهاتێکی مێژووییە و بەبێ هەوڵدان نەگەیشتوینتە ئەم قۆناغە، لەسەردەمێکدا دەژین دەتوانین مێژووی تورکیا بگۆرین، ئەو ساتەوەختە بە ڕەنجی ئەوانەی دیموکراسییان دەوێت و ژیان دەپارێزن و بە هەوڵەکانی ئۆجەلان هاتۆتە دی."
تولای هەتیمئۆغلاری هاوسەرۆکی دەم پارتی هەر لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە ئاماژەی بەوە دا، "ئەم ساتە وەختە مێژوییە شتێکی وا ئاسان نییە، بەڵکو بەرهەمی چەندین ساڵەی ئیرادە و بەردەوامە و بەرهەمی ئەو ڕەنجەیە ئێستا دەچینە قۆناغێکی نوێ، لەمەوبەدوا دەبێت بە ورتر و زیاتر لەم زەمینەیە بکۆڵینەوە و پێکەوە تورکیایەکی دیموکراتیک بنیات بنێین."
هاوسەرۆکی دەم پاتی دووپاتی کردەوە، پێویستە بە خێرایی لەم قۆناغە نوێی پرۆسەی ئاشتیدا هەنگاوی سیاسی و یاسایی بنرێت بۆ پێشکەوتنی پرۆسەکە، جارێکی دیکە دەیڵێینەوە، کۆمەڵگە چاوەروانی لە ئیدارەی دەوڵەت و پەرلەمان هەیە دەبێت ئیدی دەنگی کۆمەڵگە ببیسترێت."
جێگەی ئاماژە پێدانە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە (26)ـی تشرینی یەکەم (2025)، لە راگەیێندراوێکدا بە بەشداری ژمارەیەک لە گەریلا لە قەندیل رایگەیاند، لەسەر بنچینەی بەرنامە و بڕیارەکانی کۆنگرەی (12) و پابەندبوون بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستمان بە هەنگاوی کسشنەوەی هێزەکانمان لە تورکیا کردووە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (بی بی سی)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment