توێژەران: زیرەکی دەستکرد و (ChatGPT) سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانەوە دەکەن بابەتی گشتی

نوچەنێت

توێژەرانی ئیسرائیلی لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا بۆیان دەرکەوتووە، "لاوازییەکی ئەمنی هەیە لە (ChatGPT)ـی (OpenAI) كە ڕەنگە بەوهۆیەوە لەڕێگەیەوە سیخوڕی ئەنجام دەدرێت و زانیارییە تایبەتەکان بەکاهێنەران وەردەگرێت.

ڕۆژی چوارشەممە (2025/10/29) ماڵپەڕی (i24 News) بڵاویکردەوە، شارەزایانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیسرائیل لە دوایین توێژینەوەیاندا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، "مەترسییەکی گەورە هەیە لەسەر بەکارهێنەرانی زیرەکی دەستکرد و (ChatGPT) بەهۆی ئەوەی لەڕێگەی وەرگرتنی زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارهێنەرانەوە سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانەوە دەکات، کۆد، زانیاری و بیرکردنەوەکانیان خەزن دەکات و بۆ کاری سیخوڕی بەکاردەهێندرێت".

توێژەران هەنگاوەکە بە چەوساندنەوە و پێشێلکردن ناودەبەن و دەڵێن، "ئەم هەنگاوە کاریگەری لەسەر تاک و رێکخراوەکان دەبێت و دەستی دەگات بە زانیارییە رێگەپێنەدراو. زیاتر لە (90٪)ـی بەکارهێنەران ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکتڕۆنی دەبنەوە. هێرشەکە سەرەتا بەب چەند هەنگاوێکی بچووکی ئەلیکتڕۆنی دەست پێدەکات و دواتر قوربانی زیاتری لێدەکەوێتەوە و زانیارییەکان دەبردرێن".

ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکە بریتی بووە لە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرە لە ڕێگەی بیرهێنانەوەی ئەوەی  زانیارییە کەسییە تایبەتییەکان بە ئاسانی نەدەن و پارێزگاری لێبکەن چونکە ئامرازەکانی (AI) لە ڕیگەی شاراوەوە سیستەمەکان دەشكێنێت و زانیارییەکان وەردەگرێت.

توێژینەوەکە ڕێگەچارەی خۆپارێزیشی بۆ بەکارهێنەران داناوە و دووپاتی دەکاتەوە، "پێویستە بەکارهێنەران بە هەستیاری زانیارییەکانیان داخل بکەن و هیچ زانیارییەکی وەک کۆد و تایبەتمەندییە کەسییەکانیان هاوبەشی پێ نەکەن و تەنیا کلیک لەسەر ئەو شوێنانە بکەن کە دڵنیان لە کردنەوەی و هیچ لایەنێکی تری تەکنەلۆجی نییە کە مایەی زیان پێگەیاندن بێت پێیانەوە".

 

تەکنەلۆجیا، توێژینەوە، بەکارهێنەران

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین