یانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچە نێت: تایبەت

ئەندامێكی لیژنەی باڵای یانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ئاشكرای دەكات، "ئامادەسازییەکانی ئەم ساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو جیاوازتر و فراوانترە، بە پێی توانا کێشەکانی ساڵانی پێشتر، کە لە فێستیڤاڵەکەدا هەبوو چارەسەرکراوە."

ڕۆژی پێنجشەمە (30/10/2025) بە چاودێریی پارێزگاری هەڵەبجە بە هەماهەنگی هەریەکە لە (بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، تۆڕی ڕیکخراوەکانی هەڵەبجە) یانزەهەمین خولی فێستیڤاڵی  هەنار لە ژێر ناونیشانی (هەنار و پایزی هەڵەبجە) کرایەوە، وابڕیارە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.

ساڵانە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە وێڕای ئەوەی پەرەپێدانی بەرهەمە خۆماڵیەکانی زیاد کردوە، لە هەمانکاتیشدا بەشی سەرەکی فێستیڤاڵەکە بازاڕکردنی بەروبوومە خۆماڵییەکانە، ئەمەش یارمەتی دەرێکی باشی باخەوان و جوتیارانی هەڵەبجە و دەڤەرە جیاوازەکانی تری کوردستان دەدات، کە بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە. 

وا بڕیارە لە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە چەندین چالاکی تری کەلتووری و هونەری بەرێوەدەچێت، لەوانە سێ کۆنسێرتی هونەری ساز بکرێت، هەروەها نمایشی هەڵپەڕکی کوردی، کردنەوەی پێشانگای شێوەکاری و پێشانگای فۆتۆگرافی، نمایشی فڕۆکەوانی لە چالاکیە دیارەکانی یانزەهەمین فێستیڤاڵی  هەنار دەبێت، هاوکات ئەنجامدانی چەندین پێشبڕکێی جیاواز بۆ سەرنجی گەشتیاریان لەوانە (پێشبڕکێی گەورەترین هەنار، پێشبڕکێی جوانترین دوکانی ڤیستڤاڵەکە، جوانترین تابلۆی هەنار لە ناو پێشانگا فۆتۆ گرافی و شێوەکارییەکەدا)

 ئەرسەلان عابید ئەندامی لیژنەی باڵای ڕێکخستنی یانزەمین خولی فێستیڤاڵی  هەنار و پایزی هەڵەبجە سازکرد، تایبەت بە نوچەنێتی ڕایگەیاند، ''ئامادەسازییەکانی ئەم ساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو جیاوازتر و فراوانترە، بە پێی توانا کێشەکانی ساڵانی پێشتر، کە لە فێستیڤاڵەکەدا هەبوو چارەسەرکراوە لە ئاسانکاری هاتوچۆکردن و فراوانکردنی ڕێگەی پارکەکە، هاوکات بڕی ئەو پارەیەی کە ئەم ساڵ حکومەتی هەرێم تەرخانی کردوە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیاترە، دامەزراوەکانی هەڵەبجەش زیاتر هاوکار بوون، پارێزگاری هەڵەبجە و قایمقام مەیدانیە هاوکارمان بوون، هەروەها ئەم ساڵ پشتوانی میدیایش فراوانتر بووە، بەپێی ئەم پێوەرانە چاوەڕوان دەکەین بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی زیاتر گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن، هاوکات لە سێیەم ڕۆژی فێستیڤاڵدا وابڕیارە ئەنجامی کێبڕکێکان و ئامار و داتاکانی ڕۆژانی  فێستڤاڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نووسیدا ڕابگەیەندرێت ''

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین