پێشانگای فۆتۆگرافی زیگزاگ لە كەمپی عەربەت بۆ ژمارەیەك گەنجی پەنابەر دەكرێتەوە
نوچە نێت: تایبەت
هەردوو ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی لێنس ئۆن لایف، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بە ناوی (زیگزاگ) بۆ گەنجانی بەهرەمەندانی پەنابەری ڕۆژئاوای كوردستان کرایەوە، کە تەمەنیان لە نێوان (16-22)ـی دایە، وابڕیارە بۆ ماوەی (5) ڕۆژ بەردەوام دەبێت. كە تیایدا ئازارەکانی منداڵان لە ڕێگەی وێنەکانەوە خراوەتە ڕوو، لە هەمانکاتدا دەیانەویت لەڕیگەی وێنەکانەوە داوای ڕەخساندنی ژیانێکی شایستە بۆ منداڵان و، دەرفەتی خوێندن دیارترین داواکاریی پشت وێنەکانە.
ئاواز سەعود، یەکێکە لەو گەنجانەی بەشداری لە پێشانگاکەدا کردووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نووچە نێت گووتی، "ژیانی منداڵان لە نێو کەمپەکەدا زۆر سەختە، بەشی زۆری منداڵان ناتوانن بخوێنن، ناچارن کاربکەن بۆ ئەوەی هاوکاری خێزانەکانیان بکەن، منیش لەم وێنانەدا ئەو ئازارانەم خستۆتە ڕوو، چونکە هەتا ساتێک ژیانی ناوکەمپەکان نەبینیت، ئاسان نییە لە ئازاری ئەو منداڵانە تێبگەیت، چونکە ئەم منداڵانە نەهامەتی جەنگ و برسێتی و بێهیواییان ئەزموون کردووە."
هەروەها نەوا عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەرنامەی گەنجان لە منداڵپارێزی کوردستان و هاوکات سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە نووچە نێتی ڕاگەیاند، "ئەو گەنجانەی کە بە وێنە فۆتۆ گرافیەکان بەشدار بوون، تەمەنیان لە شانزە ساڵ بۆ (17) ساڵدایە، جۆری وێنەکان و هەلبژاردنی بۆ ئەو تەمەنە جێگەی سەرسامیە، چونکە بە هیچ جۆرێک دەستکاری تێکستی فۆتۆکان و ڕونکردنەوەکانمان نەکردوە، ویستیمان فێری بڕوابەخۆبوونیان بکەین، "هەروەها سەبارەت بە هۆکاری ناونانی پیشانگاکە بە زیگزاگ و ئامانجی کردنەوەی پێشانگاکە، پەیامی پشت وێنەکان وتی "ئامانجی پڕۆژەکەمان گەشەپێدانی توانی ئەو گەنجانەیە، لە هەمانکاتدا دەمانەوێت فێریان بکەین چۆن ئازارەکان و پرسە کۆمەڵایەتیەکان بە وێنە بگێڕنەوە، چونکە سەرجەمی چیرۆکەکانیان ڕاستین، هۆکاری ناونانی پێشانگاکەش بەستنەوەیەکە بە ناوەڕۆک و پەیامی پشت وێنەکانە، کە پێمان دەڵێت هەمیشە ژیان هێڵێکی رێک نییە، چیرۆکی وێنەکانیش ئازار بەخش و ئومێد بەخشیشی تێدایە، بەواتایەکی تر بەرز و نزمیەکانی ژیان لە چیرۆکی وێنەکاندا بەرجەستەبووە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment