دوای زیاتر لە یەك دەیە چین و كۆریای باشوور کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای زیاتر لە (11) ساڵ چین و کۆریای باشوور بڕیارە لە پەراوێزی لووتکەی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا-پاسفیک بۆ یەکەم جار کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەربارەی داهاتووی هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن.

ڕۆژی شەممە (2025/11/1) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی شەممە شی جین پینگ، سەرۆکی چین و لی جەی میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور کۆببنەوە، تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی وەک، بازرگانی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بکەن. 

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکی کۆریای باشوور لە کۆبوونەوەکەدا باس لە، "بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوور و هاوکاری ئابووری نێوان سیئۆل و پەکین دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بچێتە قۆناغێکی ترەوە".

چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی کۆریای باشوورە، ئەگەرچی بەهۆی هاوکاری کردنی ئەمەریکاوە ناکۆکی کەوتە نێوان ئەم دوو وڵاتەوە کە سیئۆل سیستەمی بەرگری ئەمەریکای پەسەند کرد و پەکین دژایەتی کرد و لەو کاتەوە کۆریای باشوور پەیوەندییە بەرگری و ئابوورییەکانی لەگەڵ واشنتۆن بەهێزتر کردووە، هاوکات بەردەوامە لە هەماهەنگییە بازرگانییەکانی لەگەڵ چین. 

بە گوێرەی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت لووتکەی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا-پاسفیک (2025) کە لە کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ پەرەسەندنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی چەندین وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین