نەتەوە یەکگرتووەکان دوای (50) ساڵ كێشەی بیابانی ڕۆژئاوا لە مەغریب چارەسەر دەكات
نوچە نێت: تایبەت
ئا: سنوور یاسین
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی مێژوویی لە بەرژەوەندی مەغریب دا، كە بەو هۆیەوە کۆتایی بە یەکێک لە درێژخایەنترین ناکۆکییەکانی کێشوەری ئەفریقا هێنا، بە کۆی دەنگ پشتگیری پلانی مەغریب بۆ پێدانی ئۆتۆنۆمی بە بیابانی ڕۆژئاوا لەژێر سەروەریی ئەو وڵاتەدا پەسەند کرا.
ڕۆژی شەممە (2025/11/1) ماڵپەڕی (دەیلی سەباح) بڵاویکردەوە، (11) ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەڵێ دەنگیان دا بە پەسەندکردنی پشتیوانی کە لەلایەن مەغریبەوە پێشکەش کرابوو سەبارەت بە پیدانی سەروەری بەم وڵاتە بۆ بیابانی ڕۆژئاوا، بەڵام هەریەک لە رووسیا، چین و پاکستان بە نەخێر دەنگیان دا و جەزائیریش دەنگی نەدا. ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت، "خۆبەڕێوەبەریی ڕاستەقینە لەژێر سەروەریی مەغریبدا گونجاوترین چارەسەرە".
بیابانی رۆژئاوا رووبەرێکی فراوانی هەیە، بە کانزا و سامانە سرووشتییەکان بەناوبانگە لە (1975)وە ناکۆکییەکی بەردەوام بووە لە کیشوەری ئەفریقا، لەوکاتەی ئیسپانیا لەو ناوچەیە کشایەوە، مەغریب بۆشاییەکەی پڕکردەوە و ئەو ناوچەیەی بە وڵاتەکەیەوە لکاند. لە هەردوو خولی سەرۆکایەتی ترەمپدا ئەمەریکا سەرکردایەتی ئەو هەوڵانەی کرد و ئیدارەی ترەمپ رەشنووسی بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامادە کردووە.
هاوکات بیابانی رۆژئاوا بە هەرێمێکی کێشە لەسەر و جێناکۆک لە رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا ناسراوە و ناکۆکییەکەش لەنێوان مەغریب و وڵاتی خۆدانپێدانراوی کۆماری عەرەبیی سەحراوی دیموکراتە، کە لەلایەن بەرەی پۆلیسارییەکانەوە بەڕێوەبرێت، کە بەرەیەکی سیاسی و چەکدارییە، بەڵام زۆربەی هەرێمەکە لەلایەن مەغریبەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی (جەزیرە) دوێنێ هەینی (2025/10/31) دوای پەسەنکردنی بڕیارەکە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە لایەنەکان کرد، "دانووستاندن لەسەر بنەمای پلانی ئۆتۆنۆمی دەست پێبکەن کە مەغریب پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو و ئێستا بڕیاری لەبارەوە دراوە".
دوای بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیارەکە کرد و ڕایگەیاند، "بڕیارێکی مێژوویی سەبارەی بە کشەیەکی لەمێژینەی کیشوەری ئەفریقا دراوە". هاووڵاتییانی مەغریب دڵخۆش بوون بە بڕیارەکە و ئاهەنگیان لە شەقامەکانی ئەم وڵاتە دەگێڕا.
لە لایەکی ترەوە شای مەغریب ستایشی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کرد، دووپاتی کردەوە، "ئێمە لاپەڕەیەکی نوێ لە پرۆسەی چەسپاندنی تایبەتمەندیی مەغریب لە بیابانی رۆژئاوا دەستپێدەکەین، بڕیارەکە گرنگ و مێژووییە".
بیابانی رۆژئاوا ناوچەیەکە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا و لەگەڵ مەغریب، مۆریتانیا و جەزائیر هاوسنوورە. نزیکەی (600) هەزار دانیشتووی هەیە. پێشتر ئەنجوومەنی ئاسایش داوای لە مەغریب، بەرەی پۆلیساریۆ، جەزائیر و مۆریتانیا کردبوو دەست بە گفتوگۆ بکەن و پێکەوە هەوڵی گەیشتنە رێککەوتنێک بدەن و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە پلانێک کرد کە مەغریب لە (2007)وە پێشکەشی کردبوو کە تێیدا بیابانی رۆژئاوا دەتوانێ ببێتە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری و لەژێر سەروەریی مەغریبدا بمێنێتەوە بە تەنها.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment