ئەردۆغان لەبارەی کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا: پشتیوانی هەموو هەنگاوێکی ئەرێنی دەکەین
نوچەنێت
ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەنوێترین لێدوانیدا لە مەراسیمی کردنەوەی باخچەی نیشتیمانی فڕۆکەخانەی ئەتاتوک هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە ڕاگەیاند و گوتی، "پشتیوانی هەر هەنگاوێکی ئەرێنی دەکەم کە بمانگەیێنێتە ئامانجەکەمان و لەلای ئێمە هەنگاوێکی بە نرخە."، لەبارەی بەردەوامیدان بە پرۆسەکە دەشڵێت، "ساڵێک دەبێت دەستمان کردووە بە پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر، بەماوەیەکی کەم توانیومان پێشکەوتنی باش بەدەست بهێنین و زۆر بە وردیی و گرینگییەوە چاودێری پرۆسەکە دەکەین ، کارەکانی کۆمسیۆنی چارەسەری ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا بەردەوامە."
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ڕایدەگەیێنێت، "لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازیمان لە شاندی ئیمراڵی کرد، تابڵێی کۆبوونەوەیەکی بنیاتنەر و بەرهەمدار و ئومێدبەخشمان بۆ چارەسەری کێشەکان لە داهاتوو ئەنجامدا."ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتی دەکاتەوە کە دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیەیان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی لە ڕۆژانی داهاتوو دەبینن و دەگەین بە ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر."
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دووپاتی دەکاتەوە کە دەبێت بەردەوامی بە پرۆسەکە بدرێت و دەڵێت، "وەک هاوپەیمانی گەڵ، گرینگە لەم پرۆسەدا بەخێرایی هەنگاو بنێن کە سوودی بۆ میللەتەکەمان و وڵاتەکەمان هەبێت، لەئێستادا لە کارەکانمان لە قۆناغێکی هەستیاردایە و دەبێت بە هەنگاوی بنیاتنەر و گشتگیر بڕیار لە کارەکانمان بدەین لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیایەکی دور لە تیرۆر."
هاوکات، لە کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان هەریەک لە ئەفکان عەلا جێگری سەرۆکی ئەکپارتی و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میت بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، دەم پارتی لە دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و هەنگاوەکەکانی قۆناغی ئێستای پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی و هەنگاوەکانی داهاتوومان تاوتوێ کرد، زۆر خۆشحاڵین لەنێوان ئێمە و حکوومەت بیروبۆچوونی هاوبەش و کۆدەنگییەک هەیە لەبارەی هەنگاوەکان و دڵنیابوونەوە لەوەی کە دەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشکەتنی خێرا و تەندروست لە پرۆسەکە بنرێت."
جێگەی ئاماژە پێدانە، لەدوای ڕاگەیێندراوی پەکەکە کە تیایدا کشانەوەی هێزەکانیان لە تورکیا ڕاگەیاند، لە (2025/10/30)، هەریەک لە پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میتحەد سانجار پەرلەمانتاری دەم پارتی وەک شاندی ئیمراڵی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەگەل ئەردۆغان کۆبوونەوە و بڕیارە لە سەرەتای ئەم مانگە سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بکەن و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment