ئەردۆغان: تورکیا بەرنامەیەکی هاوکاریی تایبەت لە سووریا دەستپێدەکات تورکیە

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "پێشینەی کارەکانی تورکیا ئەوەیە سووریای دراوسێمان هەستێتەوە سەرپێ و بەزووترین کات بگەرێتەوە سەر دۆخی ڕابردووی، هەربۆیەش ئەمڕۆ لەژێر چەتری رێکخراوی کۆمسیکدا بەرنامەیەکی هاوکاری تایبەت لە سووریا دەستپێدەکەین."

ئەمڕۆ دووشەممە (2025/11/3) ماڵپەڕی (ستار) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە بەرەوپێشوەچوونی پەیوەندییە دپیلۆماسییەکانیان لەگەڵ سووریا و هاوکاری بەردەوامییان دووپاتی دەکاتەوە، کە پێشینەی کارەکانی تورکیا بریتییە لەوەی سووریا بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و بەزووترین کات بگەرێتەوە دۆخی ڕابردوو. 

ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریکردن لە کردنەوەی (41)ـەمین کۆبوونەوەی کۆمسیک لە ئەستەنبۆڵ وتارێکی پێشکەش کردوو سەرنجی خستە سەر هاوکارییەکانی تورکیا بۆ سووریا و گوتی، "سوپاس بۆ خودا بەهەوڵی ئێمە توانیمان سزاکانی سەر سووریا بەرە بەرە هەڵبگرین کە رێگرییەکی جددی هەبوو بۆ سەر گەشەکردنی ئابووری لە سووریا، داوا لە کەرتی تایبەت دەکەین لەمەو بەدوا وەبەرهێنانەکانیان بەرەو سووریا بگوازنەوە."

ئەردۆغان سەبارەت بە دۆخی سووریا دەشڵێت، "نزیکەی (14) ساڵە سوورییەکان ڕووبەڕووی ئازار و نارەحەتی بوونەوە، بە هەزارەها سووری ئاوارە بوونەوە لەمانەش سێ ملیۆن و (600) هەزار سووری ئێمە میوانداریمان کردوون و دواجار توانیان سەرکەوتووبن. هەربۆیەش ئەمڕۆ لەژێر چەتری رێکخراوی کۆمسیکدا بەرنامەیەکی هاوکاری تایبەت لە سووریا دەستپێدەکەین."

سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانیان لە بوارەکانی گواستنەوە، پەروەردە، ئاسایش، بازارگانی و تەندروستی، پشتیوانی رێکخراوەکەمان بۆ پاراستنی یەکگرتنەوەی سیاسی وڵات و یەکپارچەیی وڵات هەیە، بەشداریکردنی سووریا لە خزمەتگوزارییەکانمان سوودی بۆ سووریا و ناوچەکانمان دەبێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین