ترەمپ هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات بۆ پابەندبوونیان بە ئاگربەست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

شادێکی باڵای ئەمەریکا لە سەر داوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ئیسرائیل دەکەن و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبنەوە و تاوتوێی جێبەجێکردنی پیلانی ئاگربەستی غەززەیان کردووە و داوای پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەستیان کردووە.

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/3) ماڵپەڕی (یەنێ مێساج) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دوێنێ ناتانیاهۆ لەگەڵ هەریەک لە ستیڤ یتکۆف نوێنەری تایبەتی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاریە لایتستۆن بەرپرسی ئاساییکردنەوەی ئابووری و جۆش گرینبام ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی لە ڕۆژئاوای قودس کۆبوونەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو شاندەی لەسەر ڕاسپاردەی ترەمپ هاتوون (20) خاڵیان پێشکەش بە ناتانیاهۆ کردووە بۆ جێبەجێکردنی پیلانی سەرۆکی ئەمەریکا لە کەرتی غەززە و داوای پابەندبوونی ئیسرائیلیان بە ئاگربەستی غەززە کردووە.

سەرۆکی ئەمەریکا دوای هەوڵەکانی لە (2025/10/9)، رایگەیاند لە چوارچێوەی بەردەوامی دانوستاندنەکان لە میسر، حەماس و ئیسرائیل وەک یەکەم قۆناغی ڕێککەوتن ئاگربەستیان پەسەند کرد، هەروەها بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ئیسرائیل لە بەشێکی کەرتی غەززە کشایەوە و هەمان ڕۆژ ئاگربەست کەوتە بواری جێبەجێکردن، هاوکات ئیسرائیل بەبیانووی چەند هۆکارێک وەک ئەوەی خۆی ئاماژەی پێکردووە جار جار هێرش دەکاتە سەر فەلەستین.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە قوربانیانی دوای ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەڵێت، لە سەرەتای ئاگربەستەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی پێشێل کردنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە زیاتر لە (٢٢٦) کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل گیانیان لە دەست داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین