بە دەستپێشخەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی-تورکیا دەستیپێکردەوە
نوچەنێت
شەوی یەکشەممە (2025/11/2) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دانا محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو یەکەم فڕۆکەی گەشتیاری لە نێوان تورکیا و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، بەیانیش یەکەم گەشتی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکاتەوە و لەمەودوا هەفتانە گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی ترەوە هەرمان محەمەد، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی گواستنەوە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕؤڵیکی گەورەی هەبووە، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوام دابوون لەگەڵ وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ ئەوەی ئەم هێڵە بکرێتەوە و لە خزمەتی گشتیدا بێت، کردنەوەی فڕۆکەخانەکە بۆ هەموو کوردستان سوودێکی زۆری هەیە هیوادارین خێری هەبێت بۆ گەشتیارەکان".
هاوكات ڕۆژی (2025/10/9) سەرۆک نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە، لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی سەبارەت بە هەڵگرتنی گەماڕۆی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی.
ڕۆژی (2025/10/16) ماڵپەڕی (نوچە نێت) بڵاویکردەوە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هیوادارین بهم زووانهش گهشته ئاسمانییهكان له سلێمانییهوه بۆ توركیا و به ئاسمانى توركیاشدا بۆ ئهورووپا و جیهان دهست پێبكهنەوە، پاش ئهوهى ههفتهى ڕابردوو له كۆبوونهوهیەکدا لهگهڵ سهرۆكی توركیا، بڕیارى كردنهوهى ئاسمانى توركیا بهڕووى سلێمانیدا درا".
لە لایەکی ترەوە دوای سەردانەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لەبارەی هەڵگرتنی گەماڕۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی، "هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە هەوڵێکی بەردەوام و خەمێکی بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە، بڕیارەکە دراوە و تەنیا بابەتی تەکنیکی ماوە".
لە ڕۆژی (2023/4/3) تورکیا گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی ڕاگرت بەهۆیەوە هاووڵاتییان دووچاری گرفتی زۆر دەبوونەوە لە کاتی گەشتکردنیاندا، سەرەڕای زیانە مادییەکانی فڕۆکەخانەکە و کۆمپانیاکان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment