ئیسرائیل هەڕەشە لە لوبنان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "حیزبوڵڵای لوبنان هەوڵدەدات لەڕێگەی پەرەدان بە هێزی سەربازی، خۆی بەهێز بکاتەوە". هاوکات هۆشداری دەدات، "ئەگەر حکوومەتی لوبنان ڕێگری لە حیزبوڵڵا نەکات، ئیسرائیل خۆی ئەم هەنگاوە دەستپێدەکات".

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/3) ماڵپەڕی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات و ئەگەر لوبنان چەک بە حیزوڵڵا دانەنێت ئیسرائیل ئەم کارە دەکات". ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا دووپاتی دەکاتەوە، "حکوومەتی لوبنان دەبێ پابەندی بەڵێنی خۆی بۆ چەکدانانی حیزبوڵڵا و کشاندنەوەی لە باشووری لوبنان، ئیسرائیل هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی باکووری ئیسرائیل

بە گوێرەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، پێویستە هێزە چەکدارەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بکشێنەوە و تەنیا هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکوومەتی ئەم وڵاتە دەتوانن لەم ناوچەیە دەسەڵاتیان هەبێت و خاوەنی چەک بن.

ڕۆژی یەکشەممە میسر پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستی بەیروت دەربڕی و سەرۆک وەزیرانی میسر، "ئێمە بوونی ئیسرائیل لەسەر خاکی لوبنان ڕەت دەکەینەوە و پشتیوانیتان دەکەین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەقامگیرکردنی بارودۆخی ئێستای لوبنان."

دوێنی یەکشەممە میدیاکانی لوبنانی بڵاویان کردەوە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لە باشووری لوبنان ئەنجام داوە. وەزارەتی تەندروستی لوبنان سەبارەت بە لێکەوتەکانی هێرشەکە ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە، حەوت هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین