مارک ساڤایا بە زمانی كوردی پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و تورکیا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "پیرۆزە لە هەردوو گه‌لى کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا".

درەنگانی شەوی دووشەممە (2025/11/3) مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی کوردی ڕایگەیاند، "دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەم و ئەو رێککەوتنە بەرز دەنرخێنم کە لە نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیادا واژۆ کراوە".

نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت، "ئەمەریکا پابەندی بەهێزی خۆی بۆ پشتگیرى له‌ عێراق و گەلەکەی دووپات دەکاتەوە لەپێناو سەقامگیریی زیاتر و خۆشگوزەرانی و ژینگەیەکی بەردەوامدا".

دەقی پەیامەكەی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ:

ڕاگه‌یێندراوى فەرمی

پیرۆزە لە هەردوو گه‌لى کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا

دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەم و ئەو رێککەوتنە بەرز دەنرخێنم کە لەنێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیادا واژۆ کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا. 

ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی ناوچەکە و دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام بە سەرچاوە ئاوییە گرنگەکان کە گرنگن بۆ بژێوی ژیانی ملیۆنان عێراقی ئه‌وانه‌ى بەهۆی وشکەساڵی و کەمیی ئاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ئەمەریکا پابەندی بەهێزی خۆی بۆ پشتگیرى له‌ عێراق و گەلەکەی دووپاتدەکاتەوە لەپێناو سەقامگیریی زیاتر و خۆشگوزەرانی و ژینگەیەکی بەردەوامدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین