ناوەڕۆکی نامەکەی ماکرۆن بۆ ئەردۆغان ئەرێنی بوو
چاوشئۆغڵو:
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای دەکات سەرۆکی فەرەنسا نامەیەکی بۆ سەرۆککۆماری تورکیا ناردووە و ناوەڕۆکەکەیشی "ئەرێنی بووە".
مەولوود چاوشئۆغڵو لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ پاکستان و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ تورکیا، گفتوگۆیەکی رۆژنامەڤانیی لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی کرد کە یاوەری بوون لە سەردانەکەیدا و لە وەڵامی پرسیاری پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و فەرەنسا، ئاشکرایکرد، کە سەرۆکی فەرەنسا نامەیەکی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان ناردووە.
مەولوود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، "بەڕێز ئێمانوێل ماکرۆن نامەیەکی بۆ بەڕێز سەرۆککۆمارمان نارد. لە ناوەڕۆکی نامەکەدا وێڕای پەسنی تورکیا و ئاماژەدان بە گرنگی و بایەخدان بەبرەودانی پەیوەندییەکان و خواست و ئارەزووی دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێز سەرۆککۆمارمان ئاشکراکردبوو و نامەکە زۆر ئەرێنی بوو بەڕاددەیەک لە نێو بەشێک لە دێڕەکاندا وشەی تورکی تێیدا بەکارهاتبوو".
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، کاتێک نامەکەیان داوەتە ئەردۆغان، "پێشوازی گەرمی لێکرد و جەختی لەوەکردەوە کە بەسوپاسەوە دیداریان لەگەڵ ئەنجام دەدەن".
لە وەڵامی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا، چاوشئۆغڵو رایگەیاند، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی بایدن هەموو هەوڵێکمان دەدەین، چاوەڕێی هەمان هەڵوێست لە ئەمریکاش دەکەین، بەڵام ناتوانین بڵێین بە شەو و رۆژێک پەیوەندییەکان ئاسایی دەبنەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا پێی وایە، جۆرێک لە میانڕەوی لەبارەی هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەدی دەکرێت، "ئێمەش ئامادەین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێ، بەتایبەتی لەبارەی چارەسەرکردنی گرژییەکانی ئێس-400 و بابەتی سزاکان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment