قەتەر: گازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا نانێرین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند، "لەگەڵ وڵاتانی کەنداو لە گفتوگۆدان بۆ ڕاگرتنی هەناردەی گازی سروشتییان بۆ ئەوروپا، بەهۆی پلانی یەکێتییەکە بۆ پەسندکردنی پرۆژەیاسایەک تایبەت بە ناچارکردنی کۆمپانیاکان بۆ باجدان بە پاراستنی ژینگە".

ڕۆژی سێشەممە (2025/11/4) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، سەعد کەعبی، وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند، "ئەگەر ئەورووپا واز لە پڕۆژەی رێنمایی و وردبینی پێویست بۆ بەردەوامی ناچارکردنی کۆمپانیاکان نەهێنێت بۆ پارەدان بەرامبەر بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەرهەمەکانیان لەسەر مافەکانی مرۆڤ و ژینگە، بە دڵنیاییەوە گازی سرووشتی بۆ ئەوروپا نانێرین".

 پڕۆژەی رێنمایی و وردبینی لەلایەن پارتە چەپەکانی پەرلەمانی ئەوروپاوە پێشکەشکراوە، پارتە سەوزەکان و میانڕۆکان پاڵپشتی دەکەن. ئەو پڕۆژەیە لە (2022)وە لەلایەن چەپەکانەوە پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا کراوە و نیسانی (2024) پەسەندکرا و تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە. 

قەتەر بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی ئەمەریکا، ئوستراڵیا و ڕووسیا یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی گازی سروشتی لە جیهاندا. لە چەند مانگی رابردوودا قەتەر چەند گرێبەستێکی بۆ هەناردەکردنی ئەو گازە بۆ فەرەنسا، ئیتاڵیا، هیندستان و چین واژۆ کرد.

ئەم هۆشدارییەی قەتەر لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ ئەوروپا چونکە لەلایەک سەرچاوە وزەییە جیاوازەکان لەم وەرزەدا پێویستییەکی سەرەکییە بۆ هاووڵاتییانی وڵاتانی ئەوروپا، لە لایەکی تریشەوە ئەوان ڕووبەڕووی گوشار دەبنەوە بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە گازی ڕووسیا بۆ بەردەوامی سزاکان، زیاتر پشت بە دابینکەرانی کەنداو و ئەمریکا دەبەستن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین