دیک چینی کۆچی دواییکرد
نوچەنێت
دیک چێنی، جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمەریکا لە تەمەنی (84) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد و بنەماڵەکەی ڕایانگەیاند، "چینی خزمەتێکی زۆری کرد".
ڕۆژی سێشەممە (2025/11/4) ماڵپەڕی (AP News) بڵاویکردەوە، دیک چینی، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا کۆچی دواییکرد، بنەماڵەکەی لە ڕاگەیێندراوێکدا هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە و دەڵێن، "دیک چینی منداڵ و نەوەکانی فێری کرد نەتەوەکەیان خۆشبوێت و بە ئازایەتی، شەرەف، خۆشەویستی، میهرەبانی بژین، ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ بەشدارییەکانی بۆ وڵاتەکەمان و هەست بە ئاسسودەییەکی زۆر دەکەین و خۆشمان دەوێت."
ڕاگەیێندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە "دیک چینی بۆ ماوەی دەیان ساڵ خزمەتی وڵاتەکەیانی کردووە، چەندین پۆستی جیاوازی هەبووە وەک جێگری سەرۆک، ئەندامی کۆنگرێس لە وایۆمینگ و وەزیری بەرگری".
دیک چینی بۆ ماوەی دوو خول لە ساڵانی (2009-2001) جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بوو لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆرج دەبلیو بوشدا، یەکێک بوو لە کاریگەرترین جێگری سەرۆک لە مێژووی ئەمەریکادا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment