سەرۆكی ڕووسیا میدالیای پوشكین دەبەخشێتە پرۆفیسۆر رەشاد میران
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (4/11/2025) ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە ڕێوڕەسمێكدا، بۆ یەكەمجار لە بواری ئەدەب و کۆمەڵناسی، میدالیای پوشکینی بەخشییە پرۆفیسۆر رەشاد میران، زانا و کەسایەتیی ناسراوی کورد، کە ساڵانە کرێملن دەیبەخشێت.
لە ڕێوڕەسمی پێشكەش كردنی خەڵاتەكەدا، پرۆفسیۆر د. ڕەشاد میران لە وتەیەكدا گووتی، "له نێوان کوردستان و فیدراسیۆنی رووسیا دا په‌یوه‌ندییه‌کی درێژخایه‌ن و پتەو هه‌یه."
جێگەی ئاماژەپێدانە، پرۆفیسۆر د. رەشاد میران، کە پسپۆڕی بواری کۆمەڵناسییە و رۆڵێکی بەرچاوی لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستاندا هەبووە.
دەقی وتەكانی پ. د رەشاد میران لە رێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی پوشکین:
به‌ڕێز سه‌رۆک، رێزدار ڤلادیمیر ڤڵسفیمیرۆڤیچ!
زۆر دڵخۆشم که ئه‌مڕۆ له‌م کۆبوونه‌وه بێهاوتایه‌دا به‌شداریم کرد.
زۆر پێخۆشحاڵم بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته تایبه‌ته‌که‌ی به‌ڕێزتان.
شانازی پێوه ده‌که‌م، که هه‌وڵ و هاوکارییه‌کانم وه‌کو زانایه‌کی ئه‌تنۆگراف، له فیدراسیۆنی رووسیا به گرنگ و به‌رز نرخێندراوه.
له نێوان کوردستان و فیدراسیۆنی رووسیا دا په‌یوه‌ندییه‌کی درێژخایه‌ن و پتەو هه‌یه.
منیش له لایه‌ن خۆمه‌وه هه‌میشه پشتیوانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌م کردووه و به‌شداری خۆم له دۆستایه‌تیی هه‌ردوو لادا پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
هیوادارم وه‌ک جاران په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆنسووڵخانه‌ی رووسیا به‌رده‌وام بێت و،
منیش له لێکۆڵینه‌وه مێژوویی و ئه‌تنۆگرافییه‌کانمدا سوودبه‌خش بم.
ده‌مه‌وێت، له بری خۆم و هاوکارانم، ئه‌وانه‌ی که به رووسی قسه ده‌که‌ن و تێده‌گه‌ن، داواکارییه‌کمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان بکه‌ین.
ئێمه ده‌مانه‌وێت هێشتا زیاتر په‌رتووک، گۆڤار و رۆژنامه‌ی رووسی زمان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی کورد و کلتووری کورده، بگاته ده‌ستمان.
ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانمان به زمانی رووسییه‌وه ون نه‌بێت.
جارێکی دیکه له ناخی دڵه‌وه سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌که‌م.
زۆر سوپاس!
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment