ئەردۆغان لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش: دادگا هەر بڕیارێک بدات پابەندی دەبین
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/11/5) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاوی کردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەی گرووپی پارتەکەی سەبارەت بە لێدوانەکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە کە ڕایگەیاندبوو، "ئازادکردنی دەمیرتاش سودی دەبێت بۆ تورکیا." گوتی، "دادگا هەر بڕیارێک بدات ئێمە پابەندی دەبین."
بەر لەو قسانەی ئەردۆغان یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەرلەمانی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای مافی مرؤڤ بڕیاری کۆتاییە و دڵنیابووینەوە لێی، ئەگەر هاتوو لایەنە پیوەندیدارەکان ڕەزامەنی دەربرن و داوای ئازادکردنی دەمیرتاش بکەن ئێمەش پێداچوونەوە وهەڵسەنگاندن بە دۆسیەی دەمیرتاش دەکەین. وە پێویستە هەموومان بەیەکەوە چاوەروانی هەنگاوەکانی پرۆسەکە بکەین.
لەدوای ڕەتکردنەوەی سکالای تورکیا بڕیاری دادگای مافی مڕۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادبوونی دەمیرتاش یەکلاکەرەوەیە و ئەمەش بووە ڕێگایەک بۆ ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و داگای تورکیا ناصارە پابەندی بڕیارەکە بێت.
هاوکات دوێنێ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە سەبارەت بە ئازادکردنی دەمیرتاش گوتی، "ئازادکردنی دەمیرتاش سوودی بۆ تورکیا دەبێت." ئەو لێداوانەی باخچەلی ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی حکومەتی تورکیا ویستی هەیە دەمیرتاش ئازاد بکات.
هەر سەبارەت ئازادکردنی دەمیرتاش ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی مەهەپە لە لێدوانێکدا دوای لێبووردنی لە دەمیرتاش کرد بەهۆی ئەوەی پشتیوانی ئەندامانی پارتەکی کردووە کە لە ساڵی (2016) لە پەرلەمانی تورکیا دەنگ بدەن بەوەی پارێزبەندی لەسەر هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هەڵبگیرێت لەدوای ئەمەش هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران.
دەمیرتاش لەدوای لێداوانەکەی هەریەک لە دەوڵەت باخچەلی و ئۆزگور ئۆزەل لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "سوپاسی بەرێز باخچەلی و ئۆزەل دەکەم لەو هەڵوێستەی ئەمڕۆ نیشانیاندا، دوڵەت باخچەلی ئەمڕۆ بە ئازایانە نیشانی دا کە ئاشتی بە خۆوەدەستدان و ترس بەدینایەت، هەروەها بەرێز ئۆزەل ئەو رەخنە گرتنەی کە ئاراستەی خۆی کردوووە و نزیکبووتەوە لە بابەتەکە، نموونەیەکی دیکەی بوێرییە نیشانی دەدات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment