ناسنامەکەی کچەکە ئاشکرابوو هەواڵ

نوچەنێت

 

دوێنێ ٤-٦-٢٠٢١، کچیکی گەنج لە سەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی خستە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

دوای ئەوەی هەواڵی خۆکوشتنی کچێک لە شاری سلێمانی بڵاوبووەوە، بەڵام ناسنامەی کچەکە دیارنەبوو خێزانەکەشی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی نەچووبوون.

ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کچەکە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠١، پیشەی خوێندکارە، دانیشتووی گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانییە. دوێنێ لە گەڵ برایەکی لە بە مەبەستی چوونی بۆ خولێک لە گەڵ براکەی لە ماڵ دەرچووە. دوای جیابوونەوەی لە براکەی، لە سەر پردی وڵوبە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە. دواتر کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبیل و گیانی لە دەستداوە.

سەبارەت بە هۆکاری خۆکوشتنەکە پۆلیس دەڵێت" دۆسیەمان بۆ هۆکاری خۆکوشتنەکەی کردووەتەوە و لە لێکۆڵینەوەداین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین