یەکەم کۆمپانیای ئەمریکی لە ڕۆژئاواى كوردستان دەستبەکاردەبێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

یه‌كه‌م كۆمپانیاى ئه‌مریكى كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)ه‌، له ‌ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستبە‌كار دەبێت،‌ بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کۆمپانیایە جگه‌ له‌كنه‌و پشكنینى نه‌وت، له ‌بوارى بیناسازیشدا كارده‌كات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/11/6) یەکەم کۆمپانیای ئەمەریکی دوای دوو مانگ کارکردنی بەردەوام لە دامەزراندنی ئۆفیسی WordsWarriors لەقامیشلۆ تەواوكرا کە خاوەنەکەی (مایڵز کاگینز)ى وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)ه‌ له‌ ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستى به‌كاركردن كرد. بەگوێرەی زانیاییەکان، جگه‌ له‌كنه‌و پشكنینى نه‌وت، كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كه‌ له‌بوارى بیناسازیشدا كارده‌كات.

هاوکات مایڵز کاگینز خاوەنی کۆمپانیایە ئاشكرای كردووه‌، کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری بەناوی وۆردز وەریەرز Words Warriorsدامەزراندوەو لقێكى سه‌ره‌كى لەشاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کردوەتەوە.

وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) باسی لەوەش کردووە، ڕاوێژ دەده‌ینه‌ کۆمپانیا ئەمریکی ‌و ئەوروپییەکانی بواری نەوت‌و گاز بۆئەوەی لەڕۆژئاوای کوردستان‌و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، دەستبەکاربکەن، کۆمپانیاکەم کارئاسانی دەکات بۆ تێگەیشتن لەناوچەکەو وەرگرتنی مۆڵەتی بازرگانی لەبەرپرسان.

کاگینز دەشڵێت، بۆ سەرکەوتنی کارەکانمان، پێویستە کۆمپانیاکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرو حکومەتی سوریا لەدیمەشق هەبێت، ئێمه‌ش له‌وۆردز وەریەرز، بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکانمان لەگەڵ سەرکردەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، به‌دڵنیاییه‌وه‌ دەتوانین ئەو پەیوەندییانە دروستبكه‌ین.

مایڵز کاگینز لە درێژەی قسەکانیدا باس لە کارەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت، کۆمپانیاکەم جگه‌ له‌هه‌سه‌ده‌، لەگەڵ دەستەی ئەندازیارانی سوپای ئەمریکاش کاردەکات‌و پڕۆژەی بیناسازیی بچوکیش لەبنکەکانی سوپای ئەمریکاو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسوریا ئەنجامده‌دات.
 
خاوەنی کۆمپانیاکە باس لە هەڵی کار دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ئامانجمان دامەزراندنی خەڵکی ناوچەکەیەو لانیکەم 90٪ی کارەکان لەلایەن خەڵکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ئەنجامدەدرێن‌و کۆمپانیاکەم تەنها ژمارەیەکی کەم لەڕاوێژکارو ئەندازیاری ئەمریکی دەبات کە خاوەن بڕوانامەو ئەزمونی پێویستن بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین