ترەمپ لە دژایەتیكردنی زۆهران مەمدانی پەشیمان بووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای ئەوەی سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک گوتی، "دەزانین ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ترەمپ دەبینەوە". سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئامانجی سەرکەوتنی نیویۆرکە، پلانی هەیە هاوکاری مەمدانی بکات".

ڕۆژی پێنچشەممە (2025/11/6) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورە، زۆرینەی دەنگەکان و بوونی بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، زۆهران مەمدانی ڕایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ترەمپ دەبینەوە و لە پلانەکانمان بەردەوام دەبین". دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "دەمانەوێت نیویۆرک سەربکەوێت، ئامادەین هاوکار بین و یارمەتی مەمدانی بدەین".

دوێنێ چوارشەممە ((2025/11/5 زۆهران مەمدانی، تەمەن (34) ساڵی بە رەگەز هیندی موسڵمان توانی لە (38%)ــی دەنگەكان بهێنێت، شكست بە ئەندرۆ كۆمۆ، كاندیدی سەربەخۆ و كۆرتیس سلیوا، كاندیدی كۆمارییەكان بهێنێت و بوو بە سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك.

نیویۆرک شارێکی قەرەباڵغە و ژمارەی دانیشتووانی زۆرە، هاووڵاتییانی لە ئایینی فرەجۆرن و چالاکی بازرگانی فراوانە. لە ماوەی (200) ساڵی ڕابردوودا، گەورەترین و دەوڵەمەندترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە. پێشبڕکێیەکی بەهێز هەبوو لە نێوان کاندیدە بەربژێرەکان بۆ بوون بە سەرۆکی شارەوانی شارەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین