هۆشدارییەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە هەر کاندیدێک سەرپێچی یاساکان بکات لەم ماوەیەدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و سزا دەدرێت".

ڕۆژی شەممە (2025/11/8) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، حەسەن زەیر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆوە بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە، کۆمیسیۆن لە نزیکەوە چاودێری هەموو کاندید، گرووپ، هاوپەیمانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەکات".

ئەندامەکەی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، "پێشتریش چەندین ڕێنماییمان دەرکردووە، کە لە ماوەی ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕیکلام و پەیامی هەڵمەتەکان ڕابگرن و کۆمیسیۆن تیمەکانی چاودێری مەیدانی و دیجیتاڵی ئاگاداری سەرجەم پلاتفۆرمەکانن و چالاکن بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی تەواوی هەموو لایەنە سیاسییە جیاوازەکان".

هاوکات دەشڵێت، "هەر پێشێلکارییەک یان چالاکییەک وەک هەڵمەت بۆ بانگەشەی  هەڵبژاردن لەم ماوەیەدا ئەنجام بدرێت وەک پێشێلکارییەکی گەورە هەژمار دەکرێت و سزاکە تا دوورخستنەوەیان لە هەڵبژاردنەکان دەبێت".

بڕیارە بەیانی یەکشەممە (2025/11/9) دەنگدانی تایبەت بەڕێوەبچێت و ڕۆژی سێشەممە (2025/11/11) هەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە شەشەمین هەڵبژاردنە لە (2003)وە. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان زیاتر لە (21.4) ملیۆن عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە و زیاتر لە (7,700) کاندید بۆ بەدەستهێنانی )329( کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبڕکێ دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین