زیاتر لە یەک ملێون و 300  هەزار کەس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی دەنگدانی تایبەت لەسەرجەم پارێزگانی عێراقدا دەستی پێکرد، وا بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە پڕۆسەکە بەردەوامبێت، بە كۆی گشتی زیاتر یەك ملیۆن و 300 كەس دەنگ دەدەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە (2025/11/9) دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە سەربازییەکان و ئاوارەکان دەستی پێکرد، هاوکات بەپێی ئەو داتاییەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکانی عێراق بۆ دەزگانی ڕاگەیاندنی ناردوە، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت یەک ملێون 313هەزار و 980 دەنگدەری سەربازییە ، لە هەرێمی کوردستانیش 267 هەزار و 344 دەنگدەری تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە لە 204 بنکەدا.

سەبارەت بە ژمارەی بنکەکەکانی دەنگدانی تایبەتیش 809 بنکە ئامادەکراوە، کە چوار هەزار و 501 وێستگە لە خۆدەگرێت، لە هەمانکاتدا ئەمڕۆ لە دەنگدانی تایبەتدا جگە لە هێزە سەربازییەکان ژمارەیەکی بەرچاو لە ئاوارەکانیش بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا دەکەن، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، 26 هەزار و 538 دەنگدەری ئاوارە هەیە، بۆ ئەم مەبەستە لە 27 بنکە   و 97 وێستگە ئامادەسازیی کراوە تا بتوانن دەنگی خۆیان بدەن و بێ بەش نەبن لە لە مافی دەنگدان. 

دەربارەی ژمارەی ئەوکەسانەی لە دەنگدانی تایبەتدا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە بەم شێوەیە دەبێت، لە پارێزگای هەولێر 85 هەزار و 793 کەس مافی بەشداریکردنیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتدا، هەروەها لە  پارێزگای سلێمانی 82 هەزار و 547 کەس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە ، لە هەمانکاتدا  لە پارێزگای دهۆک 55 هەزار و 993 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتدا. 

بەگوێرەی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تا ڕۆژی هەینی یەک ملێون 99 هەزار 321 کەس  کارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە، کەم ڕێژەیە دەکاتە سەدا 84 کۆی گشتی دەنگدەرانی تایبەت، هاوکات بۆ ڕێگریکردن لە هەرجۆرە کارێکی نایاسایی، کە دژی بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بێت وابڕیارە ئەمڕۆ ئەوکەسانەی لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ دەدەن کارتەکانیان بۆ ماوی 72 کاتژمێر لێوەردەگیرێتەوە، لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژانەکانەوە کارتەکان بلۆک دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین