لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هەزار كەس چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/11/9) سەلمە فاتیح، گوتەبێژی چاودێرانی شەفافیەتی هەڵبژاردن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، رێكخراوەكەیان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێندراوەكان مۆڵەتی فەرمیان لە هەرێم و بەغداد هەیە بۆ چاودێری پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
وتەبێژی چاودێرانی شەفافیەتی هەڵبژاردن ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین رێكخراو چاودێری هەڵبژاردنەكە دەكەن، لە سلێمانی دە، لە هەولێر پێنج، لە دهۆك دوو، لە كەركوكیش شەش رێكخراو، هاوكات بۆردێك بۆ سەرپەرشتی پرۆسەكە درووستكراوە، كە لە سەرۆكی رێكخراوەكان و پارێزگارەكان پێكهاتووە، هەروەها تیمێكی پارێزەرانی خۆبەخش كە 34 پارێزەرە بۆ سەرپەرشتی كردنی لایەنە یاسایەكانی پرۆسەكە پێكهێندراوە.
سەلمە فاتیح دەشڵێت، پرۆسەی چاودێری كردنەكە لە هەرچوار پارێزگای سلێمانی، هەولێر، دهۆك و كەركوك لە رێگەی (230) چاودێری تیمەكانیانەوە بەڕێوە دەچێت، هەروەها هەڵبژاردنی گشتی لە رێگەی هەزار و 921 چاودێرەوە لە هەرچوار بازنەكە چاودێری دەكرێت، لە سلێمانی (605) چاودێر لە (506) بنكەی دەنگدان، لە دهۆك (636) چاودێر لە (351) بنكەی دەنگدان، لە كەركوك (113) چاودێر لە (215) بنكەی دەنگدان.
جێگەی باسە، بڕیارە هەلبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق لە (2025/11/11) بەریوەبچێت، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە بەشداری زیاتر لە ملیۆنێك و (215) هەزار كەس دەستیپێكرد، هەروەها ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدان (809) ناوەندە، ژمارەی بنكەكانی دەنگدانیش چوار هەزار و (501) وێستگەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment