ئێران: دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق قبووڵ ناکەین
نوچەنێت
ڕۆژی دووشەممە (2025/11/10) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "ئێران دەستێوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکات و هەموو جۆرە دەستێوەردانێکی وڵاتانی تر ڕەتدەکاتەوە و قبووڵی ناکات. پەیوەندی و هەماهەنگییە دۆستانەییەکانی نێوان ئێران و عێراق بەردەوام دەبێت
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، "پرۆسەکە تەواو پەیوەندیدارە بە خودی عێراق خۆیەوە و پرسێکی ناوخۆییە، هەڵبژاردن هەنگاوێکی گرنگە بۆ داهاتووی عێراق و دەبێت هیچ وڵاتێک دەستی لە پرۆسەکەدا نەبێت". هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، "دڵنیان کە بەرەو پێشچوونە سیاسییەکانی داهاتووی عێراق ئەنجامی ئەرێنی بۆ هاووڵاتیانی لێدەکەوێتەوە و پەرە بە سەقامگیریی ناوچەکە بە گشتی دەدات".
بەقایی زیاتر مەبەستی خۆی ڕوونکردەوە کە تیشک دەخاتە سەر سیاسەتەکانی ئەمەریکا کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و عێراق بە تایبەتی و ڕایگەیاند، "ئەگەری هەر دەستێوەردانێک لەلایەن ئەمەریکاوە زیان بە عێراق و پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن دەگەیێنێت هەر کاتێک ئەمەریکا بێتە ناو پرسەکانی کاروباری وڵاتانی تر زیان بە ئاشتی و سەقامگیری هەموو وڵاتان دەگات".
دوێنێ یەکشەممە ((2025/11/9 پرۆسەی هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، "تێکڕای ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتبووە (82.42%) لەسەر ئاستی هەر سێ بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش ڕێژەکە گەیشتبووە (98%)".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment