کۆتایی بە داخستنی حکومەتی ئەمەریکا دەهێندرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە داخستنی حکومەتی ئەمەریکا پەسەند کرد، ئەندامی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لە ئەنجومەنەکە پشتگیری ڕێککەوتنەکەیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/10) ماڵپەڕی (بی بی سی) ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی حکومەتی ئەمەریکا دەستپێکرد و بۆ ئەم مەبەستە ڕێککەوتنێکی پەسەند کرد، هەندێک لە دیموکراتەکان و هاوپەیمانی کۆمارییەکان پشتگیری رێککەوتنەکەیان کرد. شارەزایان دووپاتی دەکەنەوە، هەنگاوەکە دەستپێکێکی سەرەتایییە بۆ دابینکردنی پارەدارکردنی حکومەت کە لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە دارایی دیاریکراوی وەستاوە و حکومەتی ئەمەریکا داخستنی خۆی ڕاگەیاند.

پرۆسەکە چەندین هەنگاوی تری دەوێت بۆ نموونە پێش دەستپێکردنەوەی کارەکانی کارمەندان و حکومەت دەبێت پارەدارکردنی حکومەت ڕابگەیێندرێت و هەنگاو بە هەنگاو کارەکان شێوازی دیاریکراوی خۆیان وەربگرن بەهۆی ئەوەی ئەم داخستنەی حکومەت لە مانگی تشرینی یەکەمی (2025) تاوەکو ئێستا درێژترین داخستنی کارەکانی حکومەتە کە لە ئەمەریکا تۆمار کرابێت.

داخستنی حکومەت لە ئەمەریکا کاریگەری زۆری کردووەتە سەر خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرە گشتییەکان بۆ نموونە، گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەمەریکا وەستاون، گەشتیاران دووچاری گرفتی زۆر بوونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە خزمەتگوزارییە حکومییەکان ڕاگیراون و نزیکەی (1.4) ملیۆن کارمەندانی حکومەتی فیدراڵی یان لە مۆڵەتی بێ مووچەدان یان بەبێ مووچە کار دەکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین