كۆمیسیۆن: هەڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق بەڕێوەده‌چێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ هه‌رێم سەبارەت بە بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان گوتی، له‌ كاتژمێر (7:00)ـی به‌یانییه‌وه‌، (27) ئامێری ده‌نگدان گرفتی ته‌كنیكیان بۆ دروستبووە و دواتر چارەسەکراون و ده‌نگدان تا كاتژمێر (6:00)ـی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/11) پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان وعێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد،  نه‌به‌رد عومه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی گشتی هه‌رێمی كوردستاندا (27) ئامێری ده‌نگدان توشی كێشه‌ی ته‌كنیكی بون و دواتر چاره‌سه‌ر كراون و ده‌نگدان تا كاتژمێر (6:00)ـی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ هه‌رێم ئاماژەی بەوە کرد، ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 312 ناوه‌ندن كه‌ پێكهاتون له‌ پێنج هه‌زار و (599) وێستگه‌ی ده‌نگدان.
نه‌به‌رد عومه‌ر لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێش ده‌چێت، ده‌نگدانیش تا كاتژمێر (6:00)ـی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای كۆتاییهاتنیشی، داتا و زانیاریه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئامێری تایبه‌ته‌وه‌ ده‌نێردرێن بۆ به‌غدا.

جێگەی باسە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (2025/11/11) هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، زۆربەی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازییان لە دەنگدان کردوو دەنگی خۆیاندا و داوایان لە هاووڵاتیانی هەرێم کرد بەشداری دەنگدان بکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین