بنکەیەکی مووشەکی نوێ له حاجی ئابادى ئێران ئاشکرا دهكرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئەلعەرەبیەی فارسی" بڵاوی کردەوە، ئەو بنکەیەی سوپای پاسداران، بۆ هاوێشتنی ئەو مووشەکانە دامەزراوە کە ئێران ناوی "فاتح"ی لێ ناون.
بەگوێرەی ناوەندی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی مەترسی پەرەسەندنی توانای مووشەکی ئێران، دامەزراندنی ئەو بنکە نوێیە سەرنجی دەزگا هەواڵگرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ.
بەپێى ئەو ڕاپۆرتە، هەرچەندە ئێران لەو ساڵانەی دواییدا چەند بنکەی مووشەکی لەژێر زەویی ئاشکرا کردووە بەڵام تا ئێستا دامەزراندنی بنکەی مووشەکی حاجی ئاوای ڕانەگەیاندووە.
ئەو ناوەندە گوتیشی: "لە کاتێکدا مووشەکە بالیستیکەکانی ئێران توانای هەڵگرتن و گواستنەوەی کڵاوەیان هەیە، تاران هەندێ لەو مووشەکانەش لە سهکۆکانی هاوێشتن جێگیر دەکات".
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٩، باڵهخانهیهك لەژێر زەویی لە نزیک حاجی ئاوا کرایەوە کە ڕێگاکەی لە ناو تونێلەکانەوە تێپەڕ دەبێت.
سوپای پاسدارانی ئێران کە بەردەوام کار لەسەر پەرەپێدان بە مووشەکەکانی "فاتح" دەکات، ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا جۆرە جیاوازەکانی ئەو مووشەکانەی بەرهەم هێناوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی "ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان"، تایبەتمەندییەکی هاوبەشی مووشەکەکانی فاتح، ئەوەیە کە بە شێوەی ئاسۆیی [نەک ئەستونی] دەهاوێژرێن. هەروەها زۆربەی مووشەکەکان نزیکەی ٢٥٠ تا ٣٠٠ کیلۆمەتر دەبڕن بەڵام جۆرە پێشکەوتوو و سووکەکانیان ٥٠٠ کیلۆمەتریش دەبڕن.
ئەو ڕاپۆرتە دەڵێت: لە کاتێکدا بنکەی حاجی ئاوا لە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەکاندا خەسارهەڵگرە، دیار نییە بۆچی تاران هیچ جۆرە سیستەمێکی بۆ شاردنەوە یان وەک چەترێک لە بەرانبەر مانگە دەستکردەکاندا کە زانیارییەکان کۆ دەکەنەوە دروست نەکردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment