سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (2025/11/12) ماڵپەڕی (thenewregion) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکا ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پێشوازی لە هێمنی و ڕێکوپێکی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکات، متمانەی بەوە هەیە کە لایەنە سیاسییەکان ڕۆحی ئاشتی و ڕێزگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەپارێزن".
گوتێرێز باسی لە، "گرنگی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لە کاتی خۆیدا و بە ڕێگای ئاشتیانە کردووەتەوە کە ڕەنگدانەوەی خواستی گەلی عێراق و لە پێناو سەقامگیری و گەشەپێدان بێت. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریکردنی عێراقی دووپات کردووەتەوە لە پێناو پتەوکردنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلی عێراقییەکان بۆ داهاتوویەکی ئاشتیانە و خۆشگوزەران.
دوێنێ سێشەممە ((2025/11/11 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان لیست و کاندیدە جیاوازەکان هەبوو و زیاتر لە (300) چاودێری نێودەوڵەتی لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment