پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئەمەریكا لە قەیران ڕزگار دەكات
نوچەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە (2025/11/13) ماڵپەڕی (usatoday) بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پڕۆژەیاسای دابینکردنی بودجەی فیدراڵیی پەسند کرد بە (222) دەنگی بەڵێ لە بەرانبەر (209) دەنگی نەخێر، دوابەدوای پەسندکردنی پڕۆژە یاساکەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یاساکەی واژۆ کرد.
بەم هەنگاوە درێژترین ماوەی داخستن و پەککەوتنی حکومەتی ئەمەریکا کە نزیکەی (43) ڕۆژی خایاند کۆتایی هات و دامودەزگاکانی حکومەت جارێکی تر دەست بە چالاکییەکانیان دەکەنەوە.
بە گوێرەی یاساکە بودجەی حکومەت تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دابین دەکرێت و لەو ماوەیەدا کۆنگرێس بڕیار لەسەر بودجەی گشتیی (2026) دەدات، بەم شێوەیە کارەکانی حکومەت دەست پێدەکاتەوە و فەرمانبەران دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و کەرتە گشتییەکان چالاک دەبنەوە، بەڵام وەک چاوەڕوان دەکرێت گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی کارەکان چەند ڕۆژێک دەخایێنێت.
دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە بەهۆی بارودۆخی دارایی، کارەکانی حکومەتی ئەمەریکا وەستا بوو. ڕۆژی دووشەممە (2025/11/10) ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی حکومەتی ئەمەریکا دەستپێکرد و ڕێککەوتنێکی پەسەند کرد، هەندێک لە دیموکراتەکان و هاوپەیمانی کۆمارییەکان پشتگیری رێککەوتنەکەیان کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment