تۆم باراک: گۆڕانکاری گرنگ بۆ سووریا بەڕێوەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، "سووریا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، خاڵی وەرچەرخان بۆ ئەم وڵاتە بەڕێوەیە، سووریا دەبێتە بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش".

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/11/13) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، تۆم باراک، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سووریا ڕایگه‌یاند، "ئەم هەفتەیە خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ له‌ مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕوودەدات، ئەحمەد شه‌رع، سەرۆک کۆماری سووریا پابه‌ندبوونی خۆی به‌ بەشداریکردن له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ڕاگه‌یاندووه‌، ئەم هەنگاوەش دەبێتە چوارچێوه‌یه‌کی مێژوویی و چالاکانه‌ هەماهەنگی لەگەڵ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له‌ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە".

باراک ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نیوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا، تورکیا و سووریادا نەخشە ڕێگایەک بۆ هاوکاری و پشتیوانییەکانی نێوان ئەم سێ وڵاتە و سووریا بە تایبەتی داڕێژراوە، بڕیارە هێزه‌کانی سوریای دیموکرات بەشداری چالاکانەیان هەبێت لەکەرتە جیاوازەکانی نوێی سووریا و په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و سوریا و ئیسرائیل، جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل و هەروەها دۆخی لوبنان".

نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سووریا داوای لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد لە پێناو بەهێزکردنی حکومەتی نوێی سووریا سزاکانی یاسای قەیسەر بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە کە ئامانجی ئەمەریکا لە سزاکەدا فشار خستنە سەر ڕژێمی بەشار ئەسەد بوو بۆ ڕێگریکردن لە وەبەرهێنان و مامەڵە ئابوورییەکانی حکومەتی سووریا لەگەڵ وڵاتان.

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/10) ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا سەردانی کۆشکی سپی کرد لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەوە دواتر تۆم باراک ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ و شەرع هەماهەنگی هاوبەشیان دووپاتکردەوە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ سووریا و هاووڵاتییانی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین