سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی هەینی (2025/11/14) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و ڕایگەیاند، "گەلی عێراق بڕیاری لە چارەنووسی خۆی دا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنتان لێ دەکەم".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پزیشکیان دووپاتی کردووەتەوە، "هەڵبژاردن ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ڕاستەقینەی هاووڵاتییانە، هیواخوازە عێراق پێشکەوتنی زیاتر، دیموکراسییانە و شەفافانەتر بەخۆیەوە ببینێت".
لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری عێراقی کردووە و دووپاتی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کردووەتەوە.
ڕۆژی سێشەممە (2025/11/11) لە سەرتاسەری عێراق پرۆسەی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێکى بە بۆنەى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیاریه‌تى و پیشه‌یییانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن و داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌شدارییه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن. به شێوه‌یه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فیدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، دیارى ده‌كرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment