شیعەكان هەوڵەكانی بۆ رێگری دووبارە كاندیدكردنەوەی سوودانی دەست پێكردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرای دەكات، هێزە سیاسییەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵی ئەوەدان شكست بە هەوڵەكانی محەمەد شیاع سوودانی بهێنن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران.

رۆژی هەینی (2025/11/15) رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی كردەوە، ئەو سەرچاوە رایگەیاندووە، هەندێك لە سەكردەكانی وەك ئەحمەد ئەسەدی و فالح فەیاز ئامادەییان هەیە لەو هاوپەیمانییەی سوودانی دوور بكەونەوە، وەك چۆن لە هاوپەیمانی پێشوو دووركەوتەوە، ئەوەش دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەو  لیستە لەدوای هەڵبژاردنەكان.

سەبارەت بەو دەنگوگۆیانە، بەرپرسێكی حزبی لە هاوپەیمانیەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە هاوپەیمانی “ئاوەدەكانكردنەوە و پەرەپێدان”ی سوودانی تاوەكوو ئێستا یەكگرتووە و ئامادەیی ئەوەیی هەیە بەردەوامی بە راوێژەكان بدات بۆ پێكهێنانی حكومەت بە سەرۆكایەتی سوودانی، هێشتاش زۆر زووە باس لەوە بكەین خولی دووەمی سوودانی كۆتایی هاتووە.

لە لایەكی دیكەوە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ راگەیاندنەكانی ئەنجامەكان دەستیان بە جووڵە كردووە، قەیس غەزعەلی لەگەڵ عەمار حەكیم كۆبووە و پاشان سەردانی هەریەك لە هادی عامری و نووری مالیكی كرد.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، چوار لایەنە سەرەكییەكەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی هاوڕان لەسەر ئەوەی نابێت سوودی خولی دووەم ببێتەوە بەسەرۆك وەزیران، ئەوەش لە چ لە رێگەی هەڵوێستی راشكاویان یاخود لە رێگەی لێدوانی دیپلۆماسیانەی تر، كە هەڵوێستیان بەرانبەر كاندیدكردنی مالیكی رادەگەیێنن، كە رەنگدانەوەی لەسەر دەرفەتی سوودانی بۆ خوولی دەوم زۆر سنووردار دەكات.

سەرچاوەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆیان بۆ تایبەتمەندییەكانی كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاری دەكەن، هێزە سوننییەكان و كوردیش داخوازی روونیان پەیوەست بە پۆستەكانیان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین