ترەمپ هەڕەشە لە ڤەنزوێلا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "پێشکەوتنی بەرچاو هەیە سەبارەت بە ڤەنزوێلا و بڕیاری داوە هەنگاو بنێت". وەزیری بەرگریی ئەمەریکاش دەڵێت، "هەر بڕیارێک لەلایەن سەرۆکەوە بدرێت، وەزارەتی جەنگ جێبەجێی دەکات".

ڕۆژی شەممە (2025/11/15) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "بڕیاری داوە سەبارەت بە پرسی نێوان ئەمەریکا و ڤەنزوێلا هەنگاو بنێت، ئەگەرچی ئەمەریکا هێرشەکانی زیاد کردووە، بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا ڕوونکردنەوەی زیاتر نەخستەڕوو". پیت هێگسەس، وەزیریی بەرگریی ئەمەریکاش دووپاتی دەكاتەوە، "وەزارەتی جەنگ ئامادەیە هەموو بڕیارێکی سەرۆکی ئەمەریکا جێبەجێ بکات".

سەرۆکی ئەمەریکا جەخت لەوەش دەکاتەوە، "ئەمەریکا پێشکەوتنی زۆری دژی ڤەنزوێلا بەدەستهێناوە، بە تایبەتی لە پرسی ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بە گوتەی سەرۆکی ئەمەریکا هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی قاچاغچێتی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامی هەبووە و کاریگەری ئەرێنی لێکەوتووەتەوە، گەیشتنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەمەریکا کەمی کردووە".

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سوپای ئەمەریکا هێرشی کردووەتە سەر نزیکەی (21) کەشتی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئەمەریکای باشوورەوە و لە ئەنجامدا (80) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە. 

لە وەڵامی هێرشەکانیشدا، ڤەنزوێلا چەندین سەرباز و چەکداری جۆراوجۆری لە سەرانسەری وڵاتدا خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی و میدیا جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەگەری هەیە ترەمپ بژاردەی ئۆپراسیۆنی هێرشی زەمینی سەربازی بۆ سەر ڤەنزێلا دەست پێبکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین